لاڤرۆڤ له باره‌ى كورده‌وه داوايه‌ك ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد، وه‌ڵامێكى روونى ئه‌و پێشێلكارييانه‌ى توركيا بداته‌وه، كه به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام سه‌روه‌رى سووريا پێشێلده‌كات و بۆردومانى ناوچه كوردييه‌كان ده‌كات.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، پێويسته به‌دواداچوون بۆ هه‌موو هه‌واڵێكى تايبه‌ت به پێشێلكارييه‌كانى توركيا به‌رامبه‌ر به مافى دانيشتوانى كورد بكرێت له ناو توركيادا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، رێككارى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى ئه‌و پرسانه‌وه له ياساى نێوده‌وڵه‌تييدا هه‌ن.
سه‌باره‌ت به پێشێلكارييه‌كانى توركيا به رامبه‌ر به كوردانى سووريا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا راشيگه‌ياند، پێشێلكارييه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر خاكى سووريا پرسێكى زۆر مه‌ترسيداره.
گوتيشى: ئێمه ئاگادارى هه‌موو ئه‌و جموجوڵانه‌ى سوپاى توركياين كه له ناو خاكى عێراق و پێگه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له سووريا ئه‌نجاميانده‌دات.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، دواى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئه‌نقه‌ره به‌رپرسانى توركيا په‌نجه‌ى تۆمه‌تيان ئاراسته‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان كردووه به بێ ئه‌وه‌ى هيچ لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجامبده‌ن. ئه‌مڕۆش ئه‌وه ده‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پاساو بده‌نه هێرش و بۆردومانكردنى ناوچه كوردييه‌كان له ناو خاكى سووريادا.
سه‌رچاوه: RT