به ڤیدیۆ..ئێم ئێس ئێن خه‌ونه‌كه‌ی ڤینگه‌ریان له گۆڕنا
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا دیسان له ئارسێناڵی برده‌وه و له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی كرده ده‌ره‌وه.
یاریزانی به‌رازیلی نێیمار دا سیلڤا له خوله‌كی 18ـی نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه ده‌ستپێشخه‌ری گۆڵتۆمار كردنی كرد و یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخشت.
دواتر له نیوه‌ی دووه‌م، یانه‌ی ئارسێناڵ له خوله‌كی 51 له ڕێگه‌ی یاریزانی میسری محه‌مه‌د ئه‌لنینی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه. خۆشییه‌كانی توهشێنهكانی له‌نده‌ن زۆری نه‌برد، كاتێك سوارێز به لێدانێكی هونه‌ری جوان له خوله‌كی 65 گۆڵی دووه‌می بۆ كهتهلۆنیایهكان تۆمار كرد.
به‌ر له ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌یش و له خوله‌كی 88 مێسی گۆڵی سێیه‌م بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌یش به 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌سوودی بارسا كۆتایی هات.
یانه‌ی بارسێلۆنا هاوشان له‌گه‌ڵ (ریال مه‌درید، ئاتڵێتیكۆ، بێنفیكا، پاریس سانجێرمان، ڤۆڵفسبۆرگـ مانچێسته‌ر سیتی) بووه حهوتهمین یانه كه بۆ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنز لیگ په‌ڕییه‌وه، پاش كه‌مێكی دیكه‌یش له نێوان بایرن میونشن و یوڤێنتۆس یه‌كێكیان سه‌رده‌كه‌ون و به ته‌واوه‌تی ناسنامه‌ی هه‌ر هه‌شت یانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی قۆناخی چامپیۆنز لیگ به‌دیار ده‌كه‌وێت.
بڕیاریشه پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی دادێ مه‌راسیمی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی هه‌شت ڕابكێشرێت.