باڵوێزیی رووسیا: رێز له بڕیاری گه‌لی كورد ده‌گرین ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژارد
K24 – هه‌ولێر:
ئیلیا مۆرگۆنۆڤ باڵوێزیی رووسیا له عێراق رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژارد رێز له‌م ویسته ده‌گرین.
ئیلیا مۆرگۆنۆڤ به كوردستان24 گوت: "هه‌روه‌ك پێشتر گوتوومانه بیرۆكه‌ی فیدڕاڵییه‌ت ره‌تناكه‌ینه‌وه و دژی ئه‌وه‌ش نین گه‌لان به مافی چاره‌ی خۆنووسیی خۆیان بگه‌ن".
باڵوێزیی رووسیا له عێراق گوتی: "هه‌روه‌ك له دیداره‌كانیشمدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌م به‌وه‌كردووه، ئه‌نجامدانی راپرسی به واتای راسته‌وخۆی سه‌ربه‌خۆیی نییه".
زیاتر گوتی: "هه‌میشی رێز له خواستیی گه‌لان ده‌گرین، ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژارد ئێمه رێز له‌م ویسته ده‌گرین".