تیروپشك بۆ دابه‌شكردنی مێز به‌سه‌ر كاسبكاران له بازاڕی داون تاون له هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
بازاڕی داون تاون له ناوه‌ڕاستی شاری هه‌ولێر دروستكراوه كۆمەڵگەی بازاڕه‌كه له‌لایه‌ن داون تاون هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ شارەوانی ھەولێر بۆ رێكخستنەوەی سیمای شار و كۆكردنەوەی سەرجەم دەستفرۆشەكانی سەر شەقام دروستكراوه.
ئه‌مڕۆش تیروپشك بۆ 1400 مێز به‌رێوه‌چوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر ناوی خۆیان نووسیبوو مێز له‌و بازاڕه وه‌ربگرن و كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌سه‌ردا بفرۆشن.
بەھێز رواندزی گوتەبێژی كومپانیای داون تاون بۆ كوردستان24 گوتی: "وه‌كو كۆمپانیا هه‌ستاوین به دابه‌شكردنی مێز به‌سه‌ر كاسبكارانی شاری هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ تیروپشك بۆ 1400 مێز بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی بازاڕی شێخه‌لڵا ئه‌نجامده‌درێتن".
به‌هێز رواندزی گوتیشی: "به شێوه‌ی تیروپشك هه‌ركه‌سێك ژماره‌ی چه‌نده و ده‌توانێت له به‌یانییه‌وه بێت و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بكات بۆ ئه‌وه‌ی مێزه‌كه‌ی ته‌سلیم بكه‌ین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "1900 مێزی دیكه‌شمان هه‌یه، له‌وه‌ش هه‌زار دانه‌یان ته‌نها بۆ بازاڕی له‌نگه و كووران و ته‌یراوه‌یه، 900 مێزیشیان بۆ ئه‌وكه‌سانه‌یه كه حه‌ز له كاسبیكردن ده‌كه‌ن و كاسبكارن".
لاى خۆیه‌وه یه‌كێك له كاسبكاران به ناوی كاروان یاسین به كوردستان24 گوت: "مانگێكە دەڵین لێره‌تان ده‌رده‌كه‌ین، ده‌مانبه‌نه بازاڕیی ژنان، ژێره‌وه‌یه جێگه‌كه‌ش به‌كه‌ڵك نایه‌ت".
گوتیشی: "عاره‌بانه‌كه‌م دوومه‌تره له‌وێ یه‌ك مه‌ترم ده‌ده‌نێ، چوار له‌و سێنییه دابنێم راست ده‌بی دانیشم".
یه‌كێكی دیكه له كاسبكاران به‌ناوی عه‌باس سالم به كوردستان24 گوت: "مامۆستایه‌ك پێشتر هات ده‌یگوت بایی دوو ملیۆن دینار كه‌لوپه‌لم هه‌یه بچمه ئه‌وێ بازاڕم نابێت".
عه‌باس سالم گوتیشی: "قسه‌ی ئه‌وه بازاڕی نابێت چونكه خه‌ڵكه‌كه هه‌موو نازانێت، با ئه‌و دووكانانه‌ی سه‌ره‌وه و خواره‌وه هه‌موو بكرێنه‌وه، پاش یه‌ك دوو مانگیی دیكه ئینجا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ببنه ئه‌وێ".