له‌ كۆی 5 هه‌زار قوربانی هه‌ڵه‌بجه‌ زانیاری ته‌نها له‌سه‌ر 1200یان هه‌یه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/18a009fc-df16-4354-9559-e86eb9807bb6/GoriBekomel-Helebce.ism/manifest

K24 - هه‌ڵه‌بجه‌:

لە کۆی پێنج ھەزار شەھیدی کیمیابارانی ھەڵەبجە، تا ئێستا گۆڕی  ١٢٠٠ لەو شەھیدانە دیارە، بەڵام کومەڵێك زۆر گۆڕی بەکومەڵ ھەن تائێستاش ناسنامەی شەھیدەكان نادیارن.

وێڕای ئه‌وه‌ش، شەھیدێكی زۆر لە چواردەوری شاری ھەڵەبجە نێژراون و شوێنی گۆڕەکانیان دیارینەکراوە، تیمی کوردستان ٢٤  چووەتە سەر یەکێك لەو گۆڕانەی کە ئێسك و پروسکی کومەڵێك قوربانی تێدایە.

ئیرە گۆڕی بە کۆمەڵی شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجەیە، بەدروستی نازانرێت رووفاتی چەند شەھید لێرەدا بەژێرخاکەوە کراوە،  بەڵام ئەوەی زانراوە لە کۆی پینج ھەزار قوربانی، تا ئێستا ناسنامەی ھەزارو دوو سەد کەسیان له‌به‌رده‌سته‌، شایەد حاڵەکان دەیگێڕنەوە سەدان  ژن و منداڵ لە کاتی راکردندا بەر کیمیاوی کەوتوون، لەلایەن کەسوکارەکانییانەوە لە چواردەوری شار نێژراون، ھەر ئەو کەسوکارانەش لە ئەنجامی بەردەوامی کیمیاباراندا شەھید بوون، بەم جۆرەش پەنھان مانەوە.

ھەر بۆ کۆکردنەوەو پاراستنی پاشماوەی کومەڵکوژیی ھەڵەبجە بۆ مێزوو کومەڵێك گەنجی خۆبەخشی ئەم شارە، خەریکی کۆکردنەوەی  پاشماوەی بۆمبا ژەھرڕێژەکانن، بەڵام ئەوان نەك ھەر ھاوکاری ناکرێن بە دابینکردنی جێگایەك بۆ پاشماوەی بۆمبەکان، بگرە رێگری لە کاری خۆبەخشانەیان دەکریت .

پاش تێپەڕینی ٢٨ سال بەسەر کیمیابارانی شاری ھەڵەبجەدا، ھێشتا برینی ھەڵەبجەییەکان بە سوێن، ئەوانەی فەرمانی ئەو کوشتارەیان دا سزادران، بەڵام ھێشتا کەیسی ھەڵەبجە لە ھیچ دادگایەکدا بە جینۆساید نەناسراوە، بەشێکیش لە رێگرییەکانة بەرژەوەندی نێودەوڵەتی و فشاری ئەو کومپانیانەیە، کە چەکی کۆمەڵکوژییان بەرژیمی بەعس فرۆشتووە، مانەوەی کوردستانیش لەچوارچیوەی دەوڵەتی عێراقیدا، ھۆکاریکی دیكه‌یه‌، بە وتەی بەرپرسی کومەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجە.