هه‌ڵه‌بجه: دۆزینه‌وه‌ی دوو منداڵی ونبووی كیمیاباران
K24 – هه‌ولێر:
دوای تێپەڕبوونی 28 ساڵ بەسەر كارەساتی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە, دوو منداڵی دیكەی ونبوو بە خێزان و كەسوكارەكانیان شادبوونەوە.
ئالان و چیا، دوو لەو منداڵانەن كە لەكاتی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجەدا لە خێزانەكانیان دابڕان، دوای دەرچوونی ئەنجامی پشكنینە پزیشكییەكانیش درانەوە دەست خێزانەكانیان.
ئالان تۆفیق حه‌مه‌عه‌لی بۆ كوردستان24 گوتی: "له هه‌رێمی كوردستان ته‌نها داواكاریم ئه‌وه‌یه كه هه‌رچی زووتره شوێن ئه‌و منداڵانه ونبوانه بكه‌ون چونكه خێزانه‌كانیان گشتییان چاوه‌ڕێن".
حیكمەت عەبدوڵڵا، ئەندامی باڵای كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی ھەڵەبجە بۆ كوردستان24 گوتی: "تا ئێستا 10 منداڵ دۆزراونه‌ته‌وه له شاره‌كانی ئێران و هه‌ندێكیشیان له كوردستانن و دانه‌یه‌كیشیان به‌مدواییه له باشووری عێراق سه‌ریهه‌ڵدا".
حیكمه‌ت عه‌بدولڵا گوتیشی: "گومانده‌كرێت ئه‌و 10 منداڵه منداڵی هه‌ڵه‌بجه‌یی بن، ئێمه‌ش رێوشوێنی یاساییمان بۆگرتوونه‌ته‌به‌ر تا له رێگه‌ی لیژنه‌ی منداڵه ونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وه كاری یاساییان بۆ بكرێت و پشكنینیان بۆ بكرێت".