به‌ڤيديۆ.. پياوێك هێزى 360 ئه‌سپى هه‌يه
K24- هه‌ولێر
پياوێكى ميسرى هێزى 360 ئه‌سپى هه‌يه و به‌جۆرێك نه گوللـه نه چه‌قۆ نه شووشه كارى تێناكات و له هه‌موو ژيانيشيدا نه‌خه‌وتووه.
ماڵپه‌رى "ئه‌لعربيه" له راپۆرتێكى كه‌ناڵه‌كه‌يدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، گه‌نجێك به‌ناوى "كه‌ريم عه‌بدولفه‌زيل حوسێن" دانيشتووى ناوچه‌ى "صعيد ميسر" له پارێزگاى ئه‌سيوتى وڵاتى ميسر كه بنچه‌ى ده‌گه‌ڕيته‌وه سه‌ر هۆزى هيلال، توانايه‌كى به‌هێزو له راده‌به‌رده‌رى هه‌يه به‌جۆرێك له مرۆڤێكى ئاسايى ناچێت.
روونيشى كردووه‌ته‌وه، كه‌ريم هه‌ر له‌ته‌مه‌نى 8 ساڵييه‌وه "شووشه و موسى ريش تاشينى" خواردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ كار له‌ده‌م و ددانى بكات ياخود شوێنێكى به‌خوێن دابێت، جگه له‌مه‌ش زياتر چێژ له گۆشتى خاو ده‌كات نه‌ك گۆشتى بر‌ژاو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه‌ريم ته‌مه‌نى 38 ساڵه له‌به‌ر ئه‌و هێزو توانايه‌ى كه هه‌يه‌تى ناسراوه به "كه‌ريم فيرعه‌ون"، له هه‌موو ته‌مه‌نيشيدا نه‌خه‌وتووه و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر گوللــه ياخود چه‌قۆ ياخود موس به‌رجه‌سته‌ى بكه‌وێت هيچ لێ نايه‌ت و هيچ شوێنێكى به‌خوێندا نايه‌ت.
ناوبراو هه‌ر له زارى خۆيه‌وه بۆ كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ربيه" ده‌ڵێت: "بۆ يه‌كه‌مجار له‌ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵييه‌وه هه‌ستمكرد كه توانايه‌كى سه‌ير له جه‌سته‌مدا هه‌يه، ئه‌و كاته‌ى شيرم له كوپێك ده‌خوارد به‌شێوازێك كوپه‌كه له ده‌ستم شكا و شووشه‌كانم خوارد، هه‌ستم كرد تامى خواردن ده‌دات لاى من وه‌كو شتێكى شيرين وابوو".
گوتيشى كه بۆ چه‌ند جارێك چووه‌ته لاى پزيشك ئه‌و حاڵه‌ته‌ى بۆ شيكردوونه‌ته‌وه، پزيشكه‌كان دواى چه‌ندين پشكنين بۆيان ده‌ركه‌وتووه كه خاوه‌نى 2 دڵ و 4 گورچيله و 2 حگه‌ره و هه‌روه‌ها مێشكيشى له كه‌سێكى ئاسايى ناچێت، به‌ڵكو فراوانتره.
له‌و گرته ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه‌دا بۆ ده‌رخستنى ئه‌و راستيانه چه‌ند كردارێك به‌نموونه ئه‌نجام ده‌دات وه‌ك راكێشانى ئۆتۆمبێل به ددانه‌كانى و پاڵدانه‌وه له‌سه‌ر زه‌ويه‌كى شووشه‌ڕێژكراو و له هه‌مان كاتدا شكاندنى به‌ردێكى 60 كيلۆى له‌سه‌ر سينگى...هتد.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌و پياوه خاوه‌نى سێ كوڕ كچێكه، ئه‌وانيش وه‌كو خۆى خواردنى گۆشتى خاو و شووشه ده‌خۆن و به‌بێ ئه‌وه‌ى تووشى هيچ برينداربوونێك ياخود زيانێكى جه‌سته‌يى ببن.
كه‌ريم له‌و راپۆرته‌دا، گلله‌يى هه‌يه له وه‌زاره‌تى گه‌نج و لاوانى ميسر، چونكه به بڕواى خۆى هيچ گرنگييه‌كيان پێ نه‌داوه و نه‌يانتوانيوه سوود له‌تواناكانى ببينين، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و حه‌زده‌كات به‌شدارى بكات له فيلمه‌كانى ئه‌كشن و وه‌كو ئه‌ستێره‌يه‌ك ده‌ركه‌وێت، ياخود، به‌شدارى پێبكرێت له مه‌راسيمه وه‌زرشيه‌كان و تواناكانى پيشانى خه‌ڵك بدات.