مێركل: ده‌بێت به خێرایی ده‌ست به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له یۆنانه‌وه بۆ توركیا بكرێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كاتێكیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران دیارینه‌كردووه، كه‌چی ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێتێی ئه‌وروپا ئاماده‌بێت به‌ر له‌وه‌ی سیستمه نوێیه‌كه ده‌ستپێبكات، به خێرایی ده‌ست به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له یۆنانه‌وه بۆ توركیا بكات.
دوای لوتكه‌یه‌كی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه تیایدا ره‌زامه‌ندیی درا له كاتێكی داهاتووی ئه‌مڕۆدا بۆ نه‌هێشتنی كۆچكردنی نا رێك پێشنیازێك بخرێته به‌رده‌م توركیا، ئه‌نجێلا مێركل گوتی: "دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاسان نابێت، به‌ڵام هه‌موو وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا خوازیاریی رێككه‌وتنن".
مێركل زیاتر گوتی: "ده‌بێت پڕۆسه‌ی دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی یاسایی بۆ په‌نابه‌رانی سووریا له توركیاوه بۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێش چه‌ند رۆژێك به‌ر له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له یۆنانه‌وه ده‌ستپێبكات".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و:م.ح