كۆریای باكوور مووشه‌كیی بالیستیی هه‌ڵدا
K24 – هه‌ولێر:
سوپای كۆریای باشوور رایگه‌یاند كۆریای باكوور مووشه‌كێكیی بالیستیی هه‌ڵداوه و بۆ دووری 800 كیلۆمه‌تر به‌سه‌ر كه‌ناره ئاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیی وڵات فڕیوه.
ئاژانسیی یونهابی كۆریای باشوور بڵاویكرده‌وه باوه‌ڕوایه "ئه‌و مووشه‌كه مه‌ودا مامناوه‌ند و له جۆری رۆدۆنگ بێت".
له راگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای كۆریای باشوور گوتی: "مووشه‌كه‌كه له ناوچه‌یه‌كی نزیك له كه‌ناره‌ئاوییه‌كانی رۆژئاوا له باكووری بیۆنگ یانگ پایته‌ختی كۆریای باكوور هه‌ڵدراوه".
ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای كۆریای باشوور گوتیشی: "له كاتێكی زووی به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌و مووشه‌كه به‌سه‌ر نیمچه دوورگه‌ی كۆریا به‌ره‌و ده‌ریا له كه‌ناره ئاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵات تێپه‌ڕیوه".
ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای كۆریای باشوور جۆری مووشه‌كه‌كه‌ی دیارنه‌كرد، به‌ڵام له جبه‌خانه‌ی كۆریای باكوور دووری 800 كیلۆمه‌تر له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی زۆربه‌ی مووشه‌كه مه‌وداكورته‌كانه.
سوپای كۆریای باشوور رایگه‌یاند گومانده‌كرێت كۆریای باكوور مووشه‌كیی دووه‌میشی ئه‌مڕۆ هه‌ڵدابێت.
ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆریای باشوور گوتی: "ئه‌و هاوێژراوه‌ی دووه‌م دوای ماوه‌یه‌كی كورت له هه‌ڵدانی مووشه‌كیی یه‌كه‌م له هه‌مان شوێن له نزیك كه‌ناره ئاوییه‌كانی رۆژئاوای كۆریای باكوور هاوێژراوه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌و هاوێژراوه له به‌رزایی 17 مه‌تر بووه و له ناو شاشه‌ی رادار ونبووه".
زياتر گوتی: "ئه‌مه پێویستیی به شیكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه تا بزانرێت هاوێژراوی دوووه‌م چی بووه؟"
ئاژانسیی یونهابی كۆریای باشووریش رایگه‌یاند: "له‌وانه‌یه هاوێژراوی دووه‌م له ئاسمان تێكشكابێت و هه‌ڵوه‌شابێته‌وه".
لای خۆیه‌وه ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینیی داوای له كۆریای باكوور كرد خۆی له‌و كارانه به دوور بگرێت كه ده‌بنه‌هۆی زیادبوونی گرژییه‌كان له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا.
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: "له نزیكه‌وه چاودێریی بارودۆخه‌كه ده‌كات"، هانی كۆریای باكووریشی دا: "هه‌نگاوه هه‌ستپێكراوه‌كان به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێن و پابه‌ندبوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بهاوێژێت".
له‌لایه‌كیی دیكه‌وه شینزۆ ئابیی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن ئه‌مڕۆ گوتی: "تۆكیۆ به توندیی ئیدانه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌ك له‌لایه‌ن كۆریای باكوور ده‌كات"، داواشی له كۆریای باكوور كرد: "واز له‌و جۆره كارانه بێنێت".
دوايين جار كۆریای باكوور مووشه‌كیی مه‌ودامامناوه‌ندی تاقیكردبێته‌وه له ساڵی 2014 بوو.
هه‌فته‌ی رابردووش كۆریای باكوور دوو مووشه‌كه‌ی مه‌ودا كورتی به‌سه‌ر ده‌ریا له كه‌ناره ئاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی وڵات هه‌ڵدا.
كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكووریش به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی توانای هێرشبردنه‌كان، فه‌رمانیدا تاقیكردنه‌وه بۆ ته‌قاندنی كڵاوه‌ی جه‌نگیی ئه‌تۆمیی و هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان بكرێت.
له رۆژی شه‌شی كانوونی دووه‌می رابردوو كۆریای باكوور چواره‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌نجامدا.
وه‌ك ته‌حه‌دایه‌كیش بۆ سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رۆژی 7 شوباتی رابردوو كۆریای باكوور مووشه‌كێكیی دوورهاوێژی هه‌ڵدا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح