"بۆ فشارخستنه‌سه‌ر كورد به‌غدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووكی راگرتووه"
K24 – هه‌ولێر:
بڵاوكراوه‌ی "عێراق ئۆیل ریپۆرت بڵاویكرده‌وه بۆ فشار خستنه‌سه‌ر كورد، حكوومه‌تی عێراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووكی وه‌ستاندووه.
بڵاوكراوه‌ی "عێراق ئۆیل ریپۆرت" له عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی گواستووه‌ته‌وه و گوتی: "بۆ فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی تا گفتوگۆكان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی داهاته نه‌وتییه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، حكوومه‌تی عێراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووكی له رێی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ستاندووه".
له كاتێكی رابردووی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سێ سه‌رچاوه به رۆیته‌رزیان راگه‌یاند: "كۆمپانیای نه‌وتی باكووری سه‌ر به حكوومه‌تی عێراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی كه‌ركووكی له رێی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌ره‌و توركیا وه‌ستاندووه".
به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێی بۆڕی گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا هه‌نارده ده‌كات.
ئه‌و بۆڕییه گوێزه‌ره‌وه‌ی نه‌وت، نه‌وتی هه‌نارده‌ی كراوی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گوازێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له حكوومه‌تی عێراق ده‌یفرۆشێت.
دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی فیرقه‌كانی سوپا له باكووری عێراق له ئابی 2014 له‌وكاته‌ی داعش سێیه‌كی خاكیی عێراقی كۆنتڕۆڵكرد، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شاری كه‌ركووكیان كۆنتڕۆڵكرد.
دواتریش ژماره‌یه‌ك بیره نه‌وت له شاری كه‌ركووك كه‌وتنه ژێر ده‌ستی كورده‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح