ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو له ئامه‌د ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
K24 – ئامه‌د:
پۆلیسی توركیا له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو گرت.
په‌یامنێری كوردستان24 له ئامه‌د گوتی: "پۆلیسی توركیا له ناوچه‌ی خانی له شاری ئامه‌د ده‌ستی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراودا گرتووه".
په‌یامنێری كوردستان24 زیاتر گوتی: "پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه".
له دوای كۆتایی هاتنی ئاگربه‌ستی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و حكوومه‌تی توركیا له ته‌ممووزی 2015، شه‌ڕ و پێكدادان زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی باكووری كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.
به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادان و ئاڵۆزییه‌كانیشه‌وه سه‌دان كه‌س له هاووڵاتیان و گه‌ریللاكانی په‌كه‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بوونه‌ته قوربانی.