به‌ ڤیدیۆ.. میدیا جیهانییه‌كان كوردستان24 ده‌كه‌نه‌ سه‌رچاوه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4e432155-af06-4450-ae4b-295c6ca8dc12/isis3.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

چاوپێکەوتنی تایبەتی کوردستان٢٤ لەگەڵ محەمەد جەمال خوێس، چەکدارە ئەمریکیەکەی ناو داعش ، لە میدیا جیھانییەکاندا دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێنا.

دوای ئەوەی ١٤ی مانگ چەکدارێکی ئەمریکی کە لە ناو ریزەکانی داعشدا بووە. لە نزیک شنگال خۆی رادەستی پێشمەرگە کرد.

کوردستان٢٤ وەک یەکەم میدیای کوردی و جیھانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەو چەکدارەدا ئەنجامدا. چەندین میدیای جیھانی کوردستان٢٤یان وەک سەرچاوەی ھەواڵەکە وەرگرتووە و چاوپێکەتنەکەیان بڵاوکردۆتەوە.

ئەمە جاری یەکەم نییە کوردستان٢٤ دەبێتە سەرچاوەی ھەواڵ بۆ میدیا جیھانیەکان. کوردستان ٢٤ لە رۆژی دەسپێکردنیەوە تا ئێستا بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ میدیا جیھانیەکان.