ده‌میرتاش: توركیا بە زاناییەوە سیاسەتی كۆچپێكردنی كوردان پەیڕەو دەكات

تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5fbcc405-1651-4f3e-9b7c-238d821cfc00/demirtash.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (HDP)، لە بەرنامەی ھەڤپەیڤینی كوردستان 24 كە سبەی شەو كاتژمێر 8 پەخش دەكرێت، دەڵێت "حكوومەتی توركیا بە زاناییەوە سیاسەتی كۆچپێكردنی كوردان پەیڕەو دەكات و مەبەستی ئەوەیە دەستكاری پێكھاتەی ناوچە كوردییەكان بكات. ھەروەھا دەڵێت توركیا دەیەوێ كورد لە ناوچە سنوورییەكان نەمێنن.

دەمیرتاش ھەروەھا دەڵێت: "حكوومەتی توركیا رازی نییە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست كورد ببنە ھێزێكی سیاسی".

هه‌وره‌ها گوتی: "دەڵێت ئەردۆغان تەنھا دان بەو كوردانە دەنێت كە پابەند و گوێرایەڵی ئەوانن، بۆیەش پرۆسەی ئاشتی لە توركیا كۆتایی پێھێندرا".

گوتیشی: "ئەو پرۆسەیە لەو كاتە كۆتاییھات كە دەبوو توركیا ھەنگاوی كردەیی بنانایە".