فیگەن یوکسێکداغ: كەس ناتوانێ رێگری لە ئاگری نەورۆز بكات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/22160a88-2e4a-4093-8f5b-09e8a4628794/Figen%20yoksexdag.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

دوای بڕیارەكەی حكوومەتی توركیا بۆ قەدەغەكردنی ئاگری نەورۆز لە 7 پارێزگای باكووری كوردستان، ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند، قەدەغەكردنی چالاكییەكانی نەورۆز ھیچ بیانووێكی یاساییان نییە، كەس ناتوانێ رێگری لە ئاگری نەورۆز بكات.

 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری ماردینی باكووری كوردستان فیگەن یوکسێکداغ، ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند: "بە ئامانجی بەشداریكردن لە ئاھەنگی نەورۆزگەلی ئێمە لە ھەر شوێنێك بێت بێنە سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان بەشداری لە چالاكییەكان بكەن".

گوتیشی: "بانگەواز بۆ گەلی خۆمان دەكەین لە رۆژانی 20 و 21ی ئادار لە مێردین و ھەموو شوێنەكانی دیكە ئاگری نەورۆز ھەڵكەن، ھیچ بیانووێكی یاساییان نییە بۆ رێگریكردن لە چالاكییەكان، نەورۆز لە باكووری كوردستان لە ھەموو شوێنێك پیرۆز دەكرێت".

ئەمەش لە كاتێكدایە بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانەوە باردۆخی ئەمنی لە توركیا و باكووری كوردستان لە بارێكی خراپدایە، لە رۆژانی رابردوو حكوومەتی توركیا رایگەیاندبوو، بەھۆی بارودۆخی ئەمنییەوە مەراسیم و چالاكی نەورۆز لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ و 7 پارێزگای باكووری كوردستان قەدەغە دەكرێت.