بۆ یه‌كه‌مجار.. كوردستان 24 دانپێدانانه‌كانی داعشێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
محەمەد جەمال خوێس هاووڵاتییەکی ئەمریکی، رۆژی 14ی ئەم مانگە لە میحوەری باشووری رۆژئاوای شنگال، لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستگیرکرا.
میدیا جیهانییەکان بە گرنگییەوە باسییان لە ده‌ستگیركردنی ئەو کەسە دەکرد، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی هاووڵاتییە ئەمریکییەکەی پشتڕاستکردەوە.
کوردستان 24، بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی گەیشتنی ئەو کەسە بە سنووری خەلافەتەکەی داعش و ژیان لە ژێر دەسەڵاتی ئه‌و رێكخراوه و دوات ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەك یەکەمین کەناڵی جیهانی و کوردستانی دیمانەیەکی لەگەڵ ئەنجام داوە.
محه‌مه‌د جه‌مالی، ته‌مه‌ن 26 ساڵ، هاوڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینییه، له ڕێگه‌ی كچێكی هاوڕێییه‌وه به‌ره‌و خه‌لافه‌تی داعش كۆچ ده‌كات، ئه‌و چیرۆكی كۆچكردن و چۆنیه‌تی گه‌یشتن به‌ناو جه‌رگه‌ی داعش بۆ كوردستان24 ده‌گێرێته‌وه.
وه‌ك خۆیی ده‌ڵێت، له ئه‌مه‌ریكا، پابه‌ندی بیروباوه‌ڕی ئایینی ئیسلام بووه، له ڕێگه‌ی میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاشنای چه‌كدارانی داعش ده‌بێت، هه‌ر له‌م ڕێگه‌یه‌وه كچێكی عێراقی ده‌ناسێت و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نیوانیان دروست ده‌بێت. بۆ گه‌یشتن به‌و كچه، سه‌فه‌ری ئه‌وروپا ده‌كات،
كاتێك محمه‌د ده‌گاته سووريا، دنیایه‌كی جیاوازتر ده‌بینێت, ئه‌و وا هه‌ست ده‌كات له‌گه‌ڵ خۆشه‌ويسته‌كه‌ى تا كۆتاى ئه‌م سه‌فه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت, به‌ڵام له نيوه‌ى ڕێگادا چه‌كدارانى داعش له‌يه‌كتريان جياده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و باس له هه‌بوونی ژماره‌يه‌كى زۆر چه‌كداری بیانی له ڕیزه‌كانی داعش ده‌كات، كاتێك محمه‌د ده‌گوازرێته‌وه وه‌ك خۆیی ده‌ڵێت منيان برده خانووێك كه تايبه‌ت بوو به مانه‌وه‌ى چه‌كداره بيانييه‌كان.
محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك چه‌كدارى ديكه ده‌يانه‌وێت به‌ره‌و مووسڵ به‌رێبكه‌ون, دواى ڕۆيشتنێكى زۆر به‌شارى مووسڵ ده‌گه‌ن, له‌وێش محه‌مه‌د ده‌ست به‌خوێندنى ئاينى ده‌كات.
محمه‌د به‌ته‌واو بێزار ده‌بێت، ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت، خۆی له‌م ژیانه رزگار بكات، بۆیه هه‌وڵده‌دات بچێته وڵاتی توركیا، له‌وێش له‌سه‌ر سنوور، خۆیی ڕاده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا، ئاشكرای ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا له باره‌ی كه‌یسی محه‌مه‌د و چیرۆكه‌كه‌ی گفتوگۆ ده‌كه‌ین، به‌گوێره‌ی یاسا ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. ئێستاش له‌لایه‌ن لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه.
په‌یامنێری كوردستان24 سه‌ردانی ماڵی محه‌مه‌د له ئه‌مریكا ده‌كات، خێزانه‌كه‌ی ڕازی نابن بۆ راگه‌یاندن قسه بكه‌ن، به‌ڵام باوكی محه‌مه‌د ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ڕاپۆرتی كوره‌كه‌مان له كوردستان24 بڵاوبكرێته‌وه، ئێمه ئاماده‌ین له ڕیگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌وه قسه‌ی خۆمان له‌باره‌ی محه‌مه‌د بكه‌ین.