ھانی بەرهەمێکی نوێ بەناوی دیموکراسی بڵاودەکاتەوە
K24 – ھەولێر:
ھونەرمەندی گۆرانیبێژ ھانی بەرهەمێکی جیاوازی بەناوی دیموکراسی بڵاوکردەوە.
ھونەرمەند هانی، بەرھەمێكی نوێی بڵاوكردەوە، لە بەرهەمە تازەکەی ژانی منداڵان و خەڵکانی هەژار و کەمدەرامەتەکانی دونیا دەگێڕێتەوە، داوا لە شەڕکەرەکان دەکات دەنگی چەکەکانیان کپ بکەن و گوێ بۆ رای منداڵان بگرن و ژیان و پلانەکانیان بدەنە دەست منداڵان.
بەرهەمە نوێیەکەی هانی، بە سپۆنسەری ئۆری میدیا بەرهەم هاتووە، تێکستەکەی حەمید شەریفی بۆی نووسیووە و ماجید کازمی موزیکەکەی ئامادەکردووە و دەرهێنەری ڤیدیۆ کلیپەکەش، فەرهاد فیلکیجییە.
خانمە ھونەرمەند ھانی، خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستانە، لە ساڵی 2004 لە ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانیە بەناوەكانی(ساندرێلا و دایك) لە ساڵی 2000 دەستی بە گۆرانی گوتن كردووە.