نێیمار به گه‌نده‌ڵی تێوه گلاوه
K24 ـ هه‌ولێر
له‌وه‌ته‌ی نێیمار له هاوینی 2013ـه‌وه له یانه‌ی سانتۆسه‌وه بۆ بارسێلۆنا گواستراوه‌ته‌وه، به‌رده‌وام قسه و باس له‌سه‌ر ورده‌كاری و ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كرێت و چه‌ندانجاریش بۆ لێكۆڵینه‌وه چۆته به‌رده‌م دادگا.
رۆژنامه‌ی Folha de Sao Paulo ـی برازیلی جارێكی دیكه بابه‌تی خۆدزینه‌وه‌ی نێیماری له باج كرده سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانی جیهان. كه تێیدا باسی له‌وه كرده‌وه له گرێبه‌ستی په‌یوه‌ندیكردنی به بارسا ئاماژه به‌و گرێبه‌سته بازرگانییه‌ی نه‌كردووه كه ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نایك و نێیمار سپۆرت و ماركێتینگ واژۆی كردووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه دادگایه‌كی به‌رازیلی داوای له نێیمار كردووه 52 ملیۆن یۆرۆ له ماوه‌یه‌كی كورت به بانكی نێوده‌وڵه‌تی برازیل بدات، به‌وه‌یش تاوانباری كردووه كه ئه‌و داهاته‌ی له گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایانه قازانجی كردووه هیچ باجێكی لێ نه‌داوه.
نێیمار له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش دیسان به خۆدزینه‌وه له باج بۆ ڕوون كردنه‌وه چووه به‌رده‌م دادگای مه‌درید و له ماوه‌كانی رابردوویش دادگایه‌كی به‌رازیل به‌هۆی هه‌مان كێشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر داهات و ماڵ و خانووی نێیمار دا گرت.