جارێكی دیكە نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیھان نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 41 دۆلار و 39 سەنت

K24 – ھەولێر:

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆماركرد، ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی نەوت دابەزی.

دوێنێ ھیواكان بۆ رێككەوتنی وڵاتانی بەرھەمھێنەری نەوت زیادبوون نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی نەوت دابەزی.

ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیھان نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 41 دۆلار و 39 سەنت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكی بووە 39 دۆلار و 34 سەنت.

ئەمە دوای ئەوەوە ھات دوێنێ بەھای نەوت 42 دۆلاری تێپەڕاند.

ئابووریی ناسان ھۆكاری ئەو ھەڵبەزین و دابەزینەی نرخی نەوت بۆ بێ باوەڕی بازڕ و بەرھەمھێنانی زیاد لە پێویستی نەوت دەگەڕێننەوە لە بازاڕەكان، ئابووریی ناسان پێشبینی دەكەن تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوت بگاتە زیاتر لە 50 دۆلار.