سەفین دزەیی: توركیا پارەی وەك قەرزی كەم سوود داوەتە ھەرێمی كوردستان

"یەكەمجار نییە قەرز بە ھەرێمی كوردستان بدات"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f70eefe0-df20-4d6c-8a71-5e607f02d2f2/TURKEY.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو 200 ملیۆن دۆلارەی توركیا بە ھەرێمی كوردستانی داوە وەك قەرەبوو نەبووە، بەڵكو وەك قەرزی كەم سوودە و پارەكەش بۆ دابەشكردنی مووچە سوودی لێوەرگیراوە.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ (كوردستان24) سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "توركیا وەك قەرەبووكردنەوەی پارەی نەداوەتە ھەرێمی كوردستان، بەھۆی تەقینەوەی بۆڕی نەوتی كوردستان لە ناو خاكی توركیا، بەڵكو وەك ھاوكاریی و قەرزی كەم سوود 200 ملیۆن دۆلاری داوەتە ھەرێمی كوردستان".

گوتیشی: "ئەو بڕە پارەیە لە كاتێكی باشدا گەیشتە ھەرێمی كوردستان و بۆ بەكارھێنانی پێدانی مووچە سوودی لێوەرگیراوە، ئەمەش جاری یەكەم نییە توركیا ھاوكاری ھەرێمی كوردستان دەكات، بەڵكو لە ساڵی2014 و 2015 دووجار بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار ھاوكاریان كردوین".

لە بارەی مەرج و سوودەكانی ئەو قەرزەی توركیا داویەتی بە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەفین دزەیی، ئەوەی رونكردەوە: "مەرجەكانی قەرزەكە ئاساین، بەڵام كاریگەری ھەبێت".