محەممەد جەواد زەریف: داکۆکی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق و سووریا دەکات
K24 – ھەولێر:
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، دوای راگەیاندنی سیستەمی فیدراڵی لە لایەن کوردانی رۆژئاوای کوردستان رۆژی شەممە 19ی ئازار سەردانی تورکیای کرد، لە پرێسکۆنفرانسێکدا لەگەڵ ھاوتا توركەكەی، داوای کرد یەکێتیی خاکی عێراق و سووریا بپارێزرێت.
محەممەد جەواد زەریف لە ئەنقەرە رایگەیاند: "سنوور و جوگرافیایی وڵاتان ناگۆڕدرێت، سیاسەتی ئێمە ئەوەیە دەبێت رێز لە ماف و سەروەری وڵاتان بگیرێت، پێویستە ئارامی بۆ عێراق و سووریا بگەڕێتەوە، ئێمە لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراق و سووریاداین".
محەممەد جەواد زەریف دەشڵێت: "ھیوادارین سووریایی داھاتوومافی ھەموو گەلانی سووریا بپارێزێت، پێویستە لایەنە سیاسییەكانی سووریا خۆیان بە دووربگرن لە پارچە پارچە بوونی سووریا، ئێمە ھەمیشە ھەڵوێستمان لەوبارەوە روون و ئاشكرابووە ، دەبێت كێشە نێوخۆكانی عێراق و سووریا بە كۆتابێت".
پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە) لە رۆژئاوا و باکووری سووریا، 17 ئەم مانگە سیستمی فیدڕاڵیی لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا راگەیاند.
ههدیه یوسف، هاوسهرۆكی ئهنجوومهنی دامهزرێنهری سیستمی فیدڕاڵیزم له رۆژئاوا و باكووری سووریا رایگەیاند: پڕۆژهی فیدڕاڵیزم چارهسهرێكی گونجاوه بۆ وهستاندنی شهڕی سووریا.