ئه‌نقه‌ره و رياز و ديمه‌شق دژى فيدراڵى كورد له سووريا ده‌وه‌ستنه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
راگه‌ياندنى پرۆژه‌ى فيدراڵى له لايه‌ن كورده‌وه، هه‌ريه‌ك له ئه‌نقه‌ره و ديمه‌شقى هه‌ژاندووه. ئه‌مه بابه‌تى سه‌ره‌كى رۆژنامه‌ى رووسيايى نيزافيسيمايا گه‌زه‌ته‌يه.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: توركيا نيگه‌ران و په‌شێوه به هۆى راگه‌ياندنى سيستمى فيدراڵى له لايه‌ن كورده‌وه. ده‌گونجێت شه‌ڕ درێژه بكێشێت، به‌ڵام رووسيا خۆى له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆ ده‌پارێزێت.
زياتر له 30 پارت و لايه‌نى سياسى و نوێنه‌رانى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشوورييه‌كان له كۆنگره‌يه‌كى فراواندا، كه له شارۆچكه‌ى رمێلان ئه‌نجامياندا، بڕيارياندا، سيستمى فيدراڵى وه‌ك پرۆژه‌ى سياسى و داواكارى خۆيان بۆ داهاتووى سووريا رابگه‌يه‌نن.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، كورده‌كان پلان داده‌نێن بۆ يه‌كخستنى وڵاته‌كه‌يان و دامه‌زراندنى كيانێكى تايبه‌ت به خۆيان كه له سێ كانتۆن پێكدێت و له ئێستادا ئه‌وان كۆنترۆڵى رووبه‌رێكى فراوانيان له ناوچه‌كانى باكوورى سووريا كردووه، كه درێژييه‌كه‌ى 400 كيلۆمه‌تر ده‌بێت و هه‌روه‌ها ناوچه‌ى عفرينيشيان له خۆرئاواى سووريا كۆنترۆڵكردووه.
ئيدريس ناسۆ، به‌رپرسێكى ناوچه‌يى كورده، رايگه‌ياندووه، ئه‌وان هه‌وڵه‌كانيان ته‌نيا بۆ كورد نييه و بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ديكه‌يه.
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى كورديى له سووريا، رايگه‌ياندووه، قسه له‌سه‌ر جيابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆيى كورد نييه، به‌ڵام ديمه‌ش په‌له‌ى كردووه، ئه‌و پرسه‌ى به هۆكارێك بۆ دابه‌شكردنى سووريا له‌قه‌ڵه‌مداوه.
راگه‌ياندنى فيدراڵى وتوێژى چڕوپڕى له جنێڤ هێناوه‌ته ئاراوه، ئه‌مه له كاتێكدا روويدا كه لايه‌نه‌كانى جنێڤ كوردييان بانگهێشت نه‌كردبوو.
توركيا به پاساوى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له نێوان پارتى يه‌كێتى ديموكراتى و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستاندا رێگر بوو له به‌شداريكردنى ئه‌و لايه‌نه كوردييانه له دانووستانه‌كانى جنێڤدا.
له لايه‌ن خۆيه‌وه گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كێربى رايگه‌ياندووه، ئه‌مريكا به چاوى تيرۆريستبوونه‌وه ناڕوانێته په‌يه‌ده.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، پێويسته ئه‌مريكا له نێوان توركيا و په‌يه‌ده‌دا يه‌ك لايه‌نيان هه‌ڵبژێرێت.
سه‌رۆكى شاندى سووريا له دانووستانه‌كانى جنێڤدا، به‌شار جه‌عفه‌رى، به نێردراوى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا ستيڤان ديمستۆراى راگه‌ياندووه، پرسى فيدراڵى له كارنامه‌ى كۆنگره‌ى جنێڤدا نييه و ناكرێت گفتوگۆى له باره‌وه بكرێت.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا وه‌ليد موعه‌ليم رايگه‌ياندووه، ديمه‌شق هه‌ر جۆره گفتوگۆيه‌ك له باره‌ى پرۆژه‌ى فيدراڵييه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ده‌سه‌ڵاتى سووريا هه‌رجۆره هه‌وڵێك بۆ دابه‌شكردنى سووريا ره‌تده‌كاته‌وه و به‌رگرى له يه‌كپارچه‌يى سووريا ده‌كات.
راگه‌ياندنى پڕۆژه‌كه له لايه‌ن كورده‌وه، نه‌ياره سه‌رسه‌خته‌كانى ئه‌سه‌ديشى هێناوه‌ته گۆ و وڵاتێكى وه‌ك عه‌ره‌بستانى سعووديه كه هه‌موو هه‌وڵێكى بۆ رووخاندنى به‌شار ئه‌سه‌د خستووه‌ته‌گه‌ڕ، له‌وه‌دا پشتيوانى له هه‌ڵوێستى ئه‌سه‌د ده‌كات و ئه‌ويش پڕۆژه‌ى مافى فيدراڵى بۆ كورد له سووريا ره‌تده‌كاته‌وه.
له هه‌مووان توندتر دژى فيدراڵى وه‌ستاوه‌ته‌وه، توركياى سه‌رۆك كۆمار ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه.
ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامه له هه‌ڵوێسته دژه‌كانى به‌رامبه‌ر به كورد له سووريا و ره‌تيده‌كاته‌وه كورد له داهاتووى سووريادا هيچ مافێكى خۆبه‌ڕێوبه‌رى هه‌بێت.
به‌رپرسێكى باڵاى توركيا به ئاژانسى رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، ئه‌نقه‌ره دژى هه‌ر جۆره هه‌وڵێكه بۆ دابه‌شبوونى سووريا و ده‌يه‌وێت پارێزگارى له يه‌كپارچه‌يى سووريا بكات. هه‌ر بڕيارێكى يه‌كلايه‌نه‌ش بدرێت، هيچ هێزێكى ياسايى نييه.
توێژه‌رى سه‌نته‌رى ئاسا و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له په‌يمانگه‌ى توێژينه‌وه ئيستراتيژييه‌كانى رووسيا، ئارسين خيزه‌رييڤ، رايگه‌ياند، تا ئه‌م چركه ساته توركيا هه‌وڵه‌كانى له پێناو درووستكردن و پاراستنى ناوچه‌ى توركماننشينى لايه‌نگرى خۆيه‌تى له‌ناوچه‌كانى باكوورى سووريا. هه‌ربۆيه توركيا ده‌يه‌وێت ناوچه‌يه‌كى دابڕاو وه‌ك قوڵايى ستراتيژى بۆ خۆى له ناو خاكى سووريا مسۆگه‌ر بكات. راگه‌ياندنى فيدراڵى له لايه‌ن كورده‌وه، بووه‌ته كێشه‌يه‌كى ئاڵۆز و گه‌وره بۆ توركيا.
سه‌رچاوه: RT
و:ئ.هـ