فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو حه‌شدی شه‌عبی بۆردومان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو، یه‌كێك له باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبییان بۆردومانكردووه.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل راشیگه‌یاندووه‌و فڕۆكه‌كه له ناحیه‌ی "جورفولسه‌خه‌ر"ی باكووری حیلله، پێگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی بۆردومانكردووه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات بۆردومان فڕۆكه‌كه هیچ قوربانییه‌كی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی، دوای هاتنی داعش، له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014، به فه‌رمانی نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق و پاڵپشتی فه‌توای ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، دامه‌زرێندرا و له ئێستادا هێزه‌كه وه‌ك به‌دیلی سوپای عێراقه و له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.