ئۆباما، بە گوتنەوەی شعرێك پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەكات

"لە كۆشكی سپی یادی جەژنی نەورۆز دەكەینەوە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6d59495b-8e7a-4f35-96ed-24956190bd52/Peyami%20newrozyi%20Obama.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

بە بۆنەی ھاتنی جەژنی نەورۆز باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ھەموو ئەو كەسانە دەكات كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و جیھان بەگشتی یادی جەژنی نەورۆز دەكەنەوە، شیعری شاعیرێك بۆ نەورۆز دەخوێنێتەوە.

لەو پەیامەدا باراك ئۆباما، رایگەیاند: "نەورۆز لە ھەموو ئەو كەسانە پیرۆزبێت كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و سەرانسەری جیھان یادی جەژنی نەورۆز دەكەنەوە، ئێمەش جارێكی دیكە لە كۆشكی سپی یادی جەژنی نەورۆز دەكەینەوە".

ئۆباما، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: " لە چەند ھەفتەی فتەی داھاتوودا ئێمەش حەوت سینی خۆمان دەڕازێنینەوە، سەوزە پڵاو و ماسیشمان دەبێت رەنگە كەمێكیش نانی برنجیمان ھەبێت، ئێمە لەسەرانسەری ویلایەتە یەكگرتووەكان دەبینە خانەخوێی ھاوڕێیانی ئێرانی- ئەمریكی".

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، شیعری شاعیرێكی ئێرانی بۆ یادی نەورۆز دەخوێنێتەوە و دەڵێ: "شاعیری گەورە فەریدون موشیری، كاتی خۆی نووسیویەتی "پەنجەرەكان بكەنەوە كە سروە رۆژی لە دایكبوونی گوڵان دەكاتە جەژن و بەھار لەسەر ھەر لقێك و تەنیشت ھەر گەڵایەك شەمێكی داگیرساندووە".

ھەر لەو پایامەدا ئۆباما، باس لە رێكەوتنی ناوكی كرد و گوتی: "ئێران دوومانگ لەمەوبەر بەڵێنە سەرەكییەكانی لەسەر بنەمای رێككەوتنەكە جێبەجێكرد، ئێستا بەشە سەرەكییەكانی پڕۆگرامە ناوەكییەكەی بۆ دواوە گەڕاندوەتەوە و پێوانەكانی ھەڵسەنگاندنی قبوڵكردووە، لە بەرامبەردا وڵاتانی جیھانی چەند سزایەكی ئابووریان لەسەر ئێران ھەڵگرتووە".