خەونەكانیان بە رەنگ بۆ ھەڵەبجە دەنەخشێنن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/73d6ce3c-8f39-42b2-a952-8d4ab4b5c93c/XewnekaniAnfal.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

ژمارەیەك لە هونەرمەندانى شێوەکار لە ژێر ناونیشانی رەنگى خەونەکان، چواردە بەرهەمیان بۆ یادى هەڵەبجە نەخشاند، بەرای بەشێك لە ھونەرمەندانیش كارە ھونەرییەكانی ئەمساڵی هونەرمەندان جیاواز لە ساڵانى رابردوو بەرهەمە هونەرییەکانیان زیاتر لە بەرگێکى نیشتیمانیدا نمایشکرد.

مامۆستا محەممەد، تەمەنى کار کردنى لە بواری هونەریدا ئەگەرێنێتەوە بۆ ساڵى 1958 ئەو باس لەوە دەکات کە لەگەڵ بەکارەکانیان ویستوویانە شووناسى کورد و مێژووى کورد بناسێنن، ئەگەرچى لەو كاتدا کارى هونەرى بەھۆی سیاسەتەوە لەو سەردەمەدا زۆر ئەستەم بووە.

محمەد کاکە محمد، شیوەکار رایگەیاند: "ئەو ھونەرمەندانەی لە شاری سلێمانی دروست بوونە، بە وێنە و كارەكانیان بە وێنە و ھونەرەجوانەكانیان خزمەتیان بە میللەت و كۆمەڵگە و كلتور، ھونەرمەندانی كۆن بە تەنگ خزمەت دەھاتن و كردوشیانە".

پەیامى هونەرمەندان لە ئەمساڵدا زیاتر بۆ پشتیوانی و پیرۆزبایكردنە لە ئەرك و تێكۆشانی پێشمەرگە، کە بەهۆى هێرشەکانى داعش لە سەنگەرەكاندا پارێزگاری لە خاکى کوردستان دەكەن، هونەرمەندێکیش دەڵێ، پێشمەرگە رەمزى کوردە و جێى شانازیمانە، سەربارى ئەو قەیرانەى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە ئەوان کۆڵنەدەرانە پارێزگارى  کوردستانە دەكەن.

محەممەد رەئوف کەرکووکى، گۆرانی بێژ بە گوتنی گۆرانی پێشمەرگەی گەل دەستی بۆ (كوردستان24) ھاتە دوان و گوتی: "لەم شەڕەی دوای كە لەگەڵ تیرۆرستانی داعش رووبەڕوومان بووەوە، توانیم چەند بەرھەمێكی سرود و گۆرانی نیشتمانی تۆمار بكەم".