داواده‌كرێت رێز له ده‌سه‌ڵاته‌كانى عه‌بادى بگيرێت

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له پارێزگاى نه‌ينه‌وا، عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لويزى، رايگه‌ياند، پێويسته هه‌موو لايه‌ك له باره‌ى بڕيارى به‌شداربوون و نه‌بوون له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ رێز له ده‌سه‌ڵاته‌كانى عه‌بادى بگرن.
له نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقدا ناكۆكى هه‌يه سه‌باره‌ت به پرسى به‌شداريكردنى حه‌شدى شه‌عبى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵدا.
لايه‌نه سوننيه‌كان داوا ده‌كه‌ن، حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى له پرۆسه‌كه‌دا نه‌كات و ئه‌و هێزه به ميليشيا ناوده‌به‌ن.
له به‌رامبه‌ريشدا لايه‌نه شيعييه‌كان ده‌يانه‌وێت ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى له پرۆسه‌كه‌دا بكات.
ئه‌لويزى داوايكرد، لايه‌نه سياسييه‌كان رێز له ده‌سته‌ڵات و مافه ده‌ستوورييه‌كانى حه‌يده‌ر عه‌باديى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق بگرن، به‌و پێيه‌ى دوا بڕيار لاى ئه‌وه له باره‌ى به‌شداريكردنى حه‌شدى شه‌عبى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵدا.
ئه‌و نوێنه‌ره داواشيكرد، گه‌نجانى باشوورى عێراق به‌ده‌م داواكارى سه‌رۆكى حكوومه‌ته‌وه بچن ئه‌گه‌ر داوايكرد، به‌شدارى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵدا بكه‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه پێشتر زيا نوورى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له يه‌كێتى هێزه عێراقييه‌كان كه لايه‌نێكى سوننه مه‌زهه‌به، رايگه‌ياندبوو، لايه‌نه سوننيه‌كان ره‌تيده‌كه‌نه‌وه حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵدا بكات.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه، شاره‌زايى ياسايى تارق حه‌رب رايگه‌ياند، دياركردنى ئه‌و لايه‌نانه‌ى به‌شدارى له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتى ياسايى و سه‌ربازى سه‌رۆكى حكوومه‌ته و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ينه‌وا هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى له‌و باره‌يه‌وه نييه.
روونيشيكرده‌وه، به گوێره‌ى مادده‌ى 78ى ده‌ستوورى عێراق، ته‌نيا سه‌رۆكى حكومه‌ت كه فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى چه‌كداره ده‌سه‌ڵاتى جوڵاندنى هێزى هه‌يه.