عێراق له ریزی گه‌نده‌ڵترینی جیهانه و دانیماركیش له شه‌فافیه‌ت یه‌كه‌مه
K24 - هه‌ولێر:
له راپۆرتی رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، له باره‌ی گه‌نده‌ڵی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌رده‌كه‌وێت، كه هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی له رووی گه‌نده‌ڵییه‌وه باشتر بوونه، به‌تایبه‌تیش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی قه‌ته‌ر، ئه‌رده‌ن و سعوودیه و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، كشاونه‌ته‌وه پاش.
راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌ریخستووه، كه له 168 وڵاتانی جیهان، قه‌ته‌ڕ توانیویه‌تی ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی بگرێت و به به‌راورد به ساڵی 2014، دوو خاڵ زیاد بكات خاڵه‌كانه بكاته 71 و له دوای ئه‌ویش له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌رده‌نه كه 53 خاڵی هه‌یه.
هه‌رچی سعوودیه‌یه، له ریزبه‌ندی سێیه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه، 52 خاڵی له ساڵی 2015دا بۆ دانراوه و دوای ئه‌ویش كوێته كه 44 خاڵی هه‌یه.
به گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و رێكخراوه، میسر توانیویه‌تی خاڵێك زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت و 37 خاڵی هه‌یه، به‌مه‌ش توانیویه‌تی ریزبه‌ندی 88ه‌مین وڵاتی جیهان به‌ده‌ست بگرێن.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن، لیبیا و سۆماڵ، به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و ململانێكان، هه‌ریه‌كه‌یان 8 خاڵیان بۆ دانراوه و له كۆتایی لیسته‌كه‌وه دێن.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه سێ گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان، بریتین له عێراق، لیبیا و سۆماڵ.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، دانیمارك، فینلاند، سوید، نیوزلاند، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، سویسرا، سه‌نگافووره، كه‌نه‌دا و ئه‌ڵمانیایه، 10 شه‌فافترین وڵاتانی جیهانن.
له راپۆرته‌كه‌شدا 10 گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان بریتین له سۆماڵ، كۆریای باكوور، ئه‌فغانستان، سودان، باشووری سوودان، ئه‌نگۆلا، لیبیا، عێراق، ڤه‌نزوێلا و گینیا.