ریال مه‌درید تۆڵه‌ی خۆی له سێڤییا كرده‌وه

K24 ـ مه‌درید
له لالیگای ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی سیڤییای كرد و تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می لێ كرده‌وه، كه تێیدا ئه‌مشه‌و له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ bbcـيیه‌كه‌ی ریال (بنزیما، به‌یل و كریستیانۆ) هه‌ریه‌كه و گۆڵێكیان تۆمار كرد و یانه‌ی سیڤییایان به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی ئه‌نده‌لوس كرده‌وه.
بنزیما دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له پێكان ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و له خوله‌كی 6ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر له خوله‌كی 27 كیڤین گامیۆ لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ی سیڤییا له‌ده‌ستداو نه‌یتوانی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه.
رووداوه‌كانی گێمی دووه‌م زیاتر بوون، له خوله‌كی 57 كریستیانۆ رۆناڵدۆش لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا، به‌ڵام له خوله‌كی 64 قه‌ره‌بووی كرده‌وه كاتێك گۆڵی یه‌كه‌می خۆی و دووه‌می یانه‌كه‌ی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
دوای ته‌نیا 2 خوله‌ك، گاریس به‌یل، ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یانه‌ی شاهانه ژماره‌كانی گۆڵه‌كانی زیاتر كرد، كاتێك گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
به‌ر له ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌یش، خیسێ رۆدریگێز كه له شوێنی بنزیما هاته نێو یاریگه گۆڵی چواره‌می تۆمار كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ریال مه‌درید سوودی له یه‌كسانبوونه‌كه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ڤیاریال بینی و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بۆ 10 خاڵ كه‌مكرده‌وه و به 66 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه، یانه‌ی سێڤییایش به 48 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی پێنجه‌م نه‌جووڵا.