بە ڤیدیۆ: خۆشەویستی نێوان پەنگوینێك و بەساڵاچووێك

ئەو بەساڵاچووە لە ساڵی2011 پەنگوینێكی نەخۆش و بەنەوت چەور بوو لە كەناراوی دوورگەیەكی ڕیۆدی جانیرۆ رزگار دەكات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6f6ab874-e650-413d-8b60-5e7b090f8f48/soft-panguin-dlsozy.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

ئەم ڤیدیۆیە چیرۆكی خۆشەویستی و سوپاسگوزاری پەنگوینێك بۆ پیرەمێردێكی بەرازیل دەردەخات.

 ئەو بەساڵاچووە لە ساڵی2011 پەنگوینێكی نەخۆش و بەنەوت چەور بوو لە كەناراوی دوورگەیەكی ڕیۆدی جانیرۆ رزگار دەكات، ئەو پەنگوینەكە كە ناوی جین جینە، دوای چاكبوونەوە كەناراوەكە جێی دەھێڵێت، بەڵام لەوكاتەوە سەردانی بەساڵاچووەكە دەكات و خۆشەویستی و سوپاسی  خۆی بۆ دەردەبڕێت.

خواو دی سۆزە خاوەن پەنگوین گوتی: " ئەو كاتەی پەنگوینەكە رۆیشت، خەڵكی گوتیان ناگەڕێتەوە، بەڵام دوای چوارمانگ گەڕایەوە كەناراوەكە كە منی بینی یەكسەر بە خێرایی و خۆشییەوە بۆ لام ھات"

خواو دی سۆزە خاوەن پەنگوین: " ئەوكاتەی جاری دووەم ویستی جێمبھێڵێت، بانگیم كرد و خۆی لە دوای من نا، منیش پێم گۆت، بڕۆ بڕۆ بۆ دەریا چووە قوڵایی و دواتر بانگی كردم، خواو خواو  منیش پێم گوت من بەجێتناھێڵم، بەڵام من وەك تۆ مەلە نازانم ئەگینا لەگەڵت دەھاتم دواتر زانی من ناتوانم، چووە قوڵایی". 

ھیوای خواو ئەوەیە بزانێت پەنگوینەكەی لە كوێ و لەگەڵ كێ دەژیت، بۆ ئەوەی سەردانی شوێنەكەی بكات تا ببینێت ئایا جین جین لە نێو ئاپۆڕای پەنگوینەكاندا، دێتەلای و وەك ھەموو جارێك لە باوەشی دەگرێت.