پارتی: چارەسەری راستەقینە لە رێی گفتوگۆوە دەبێت
K24 - ھەولێر:
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، چارەسەری راستەقینە لە رێی گفتوگۆ و دانوستان دەبێ، كار ده‌كه‌ین كە گفتوگۆ له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی جیدی، به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
لە راگەیاندراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "چاره‌سه‌ری راسته‌قینه و تۆكمه‌یش هه‌ر له رێی گفتوگۆ و دانوستانه‌وه ده‌بێ، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان ئه‌و ویست و ئیراده‌یه به ته‌واوی پیشان بده‌ین و پێكه‌وه دابنیشین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و، ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌موو كه‌موكورتییه‌كان و، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی نوێ و پێكهێنانه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم به شێوه‌یه‌ك كه ببێته‌وه جێگه‌ی متمانه و مایه‌ی ئارامی، بۆ هه‌موو گه‌لی كوردستان".
لە بارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "ئێمه بڕوامان به گفتوگۆ هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازێكی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و حوكم و په‌یوه‌ندی ڕێك بكه‌وین، شێوه‌یه‌ك كه ببێته بناغه‌ی هاوسێیه‌تی باش و ئارام كه به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمانی تیێدا بپارێزین و ده‌رگا له‌سه‌ر هاوكاری له‌پێناوی ئاشتی و گه‌شه‌كردندا بكه‌ینه‌وه".
مەكتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: "گفتوگۆیه‌كانی نێوان پارتیمان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌م ئاقاره‌دا جێگه‌ی ئومێدن و ئیش بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ین كه گفتوگۆ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی جددی، به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه".
لەو راگەیاندراوەدا پارتی دەڵێ: "ئازایه‌تی و قوربانیدانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی كوردستان و پشتیوانی و هاوكاری دۆستان و هاوپه‌یمانان، له پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیان ئه‌مه‌ریكا، ڕێ له پێشڕه‌وی ئه‌و مه‌ترسییه گیرا و نه‌ك هه‌ر كوردستان به‌ڵكو ناوچه‌كه و جیهانیش پارێزران".
دەقی پەیامەكە
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی كوردی و چه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه پیرۆزبایی گه‌رم له گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌ین و په‌یمانی خه‌بات تا به‌دیهاتنی ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان و ئه‌و ئامانجانه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه رۆڵه‌كانی ئه‌وان گیانیان له‌پێناویدا به‌خت كردووه.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا پیرۆزبایی گه‌رم له هه‌موو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی ناوچه‌كه و جیهان ده‌كه‌ین كه ئه‌م رۆژه یاد ده‌كه‌نه‌وه و نه‌ورۆز نیشانه‌ی ژیانه‌وه و بوژانه‌وه‌یه له‌لایان و له‌گه‌ڵ كورداندا یه‌كه‌مین رۆژی ساڵی نوێیانه.
نه‌ورۆز بۆ هه‌موومان هێمای سه‌ركه‌وتن و هیواو ده‌ستپێكێكی تازه‌یه. ئه‌م هیوا و ده‌ستپێكه‌یش به به‌رگه‌رگرتنی كاره‌سات و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پڕكێشییه‌كان و خه‌بات داده‌مه‌زرێ و گه‌له‌كه‌یشمان له پێناوی ئازادی و به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانیدا نه‌هامه‌تیی زۆری بینیوه و قوربانیی كه‌م وێنه‌ی داوه. به‌ڵام دڵنیایه كه خه‌بات و قوربانیدانی به‌فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه و ئایینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕێی ده‌كات. ئه‌و ئاینده‌یه‌ش دوور نییه و وا ئاڵوگۆڕی ریشه‌یی له جوگرافیا و پارسه‌نگی هێزه‌كان له ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن. به‌تایبه‌تیش كه سه‌د ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سایكس بیكۆدا تێده‌په‌ڕێ و ئه‌و دابه‌شكاری و لكاندنه زۆره‌ملێیه‌و ئه‌و ده‌وڵه‌ته به زۆر دروستكراوانه، چیتر توانای به‌رده‌وامییان نه‌ماوه. یه‌كێك له‌وان ده‌وڵه‌تی عێراقه كه له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنییه‌وه هه‌موو شێوازه‌كانی سستمی سیاسی تێیدا تاقی كراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له كۆكردنه‌وه‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان و نه‌بۆته ده‌وڵه‌تی هه‌مووان و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه. فۆرموله‌كانی پێشتر له پێكه‌وه‌بوون شكستیان هێناوه و گه‌یشتۆته حاڵه‌تێك كه چیتر ده‌وڵه‌تی عێراق شه‌راكه‌تی قبوڵ نییه و ئێمه‌ی كوردستانیانیش ژێرده‌سته‌یی قبوڵ ناكه‌ین، بۆیه پێویسته بڕیار له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌خشه و دیزاین بده‌ین له‌باره‌ی عێراقه‌وه، له‌پێناوی ئه‌مه‌شدا ئێمه بڕوامان به گفتوگۆ هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازێكی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و حوكم و په‌یوه‌ندی ڕێكبكه‌وین. شێوه‌یه‌ك كه ببێته بناغه‌ی هاوسێیه‌تی باش و ئارام كه به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمانی تیێدا بپارێزین و ده‌رگا له‌سه‌ر هاوكاری له‌پێناوی ئاشتی و گه‌شه‌كردندا بكه‌ینه‌وه.
به درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو كوردستان بووه‌ته قوربانیی ئاڵۆزی و پێكدادانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه و داگیركارانی. ئه‌و تیرۆر و توندوتیژییه‌ی ڕووی له كوردستان كردووه، هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه بۆی هاتووه كه به‌هۆی جه‌نگی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی و حكومه‌ته ملهوڕو دیكتاتۆره‌كان و ململانێی تایفی له ده‌وروبه‌ری كوردستان به‌رپابوون، به‌ڵام به قوربانی و فیداكاریی گه‌لی كوردستان، ڕێگری له‌و مه‌ترسییانه كراوه و كوردستان و جیهانیش پارێزراون.
دواترین مه‌ترسی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام "داعش"ـه كه وه‌كوو هێزێكی تۆقێنه‌ر سه‌ری هه‌ڵدا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سوپاكانی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی سوریا و عێراق له‌به‌رده‌میدا چۆكیان دادا و خاك و شار و شارۆچكه و نه‌وت و پاره و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆروزه‌وه‌ند و پێشكه‌وتوویان بۆ به‌جێهێشت و ئه‌ویش هه‌موو ئه‌مانه‌ی بۆ په‌لاماردانی كوردستان به‌كارهێنا. داعش جارێكی دیكه و له شێوازی ره‌فتاری شۆفێنی و به‌عسییه‌كاندا، سیاسه‌تی جینۆساید و ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان به‌رپاكرد، كه كۆمه‌ڵكوشتنی كوردانی ئێزدی و، ڕفاندنی خۆشك و دایكانی كوردی ئێزدی و، وێرانكردنی گوڵاڵه و كۆبانێ و شنگال و كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی هه‌زاران توركمان و عه‌ره‌ب و كریستیان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی لێكه‌وته‌وه . به‌ڵام به ئازایه‌تی و قوربانیدانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی كوردستان و پشتیوانی و هاوكاری دۆستان و هاوپه‌یمانان، له پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیان ئه‌مه‌ریكا، ڕێ له پێشڕه‌وی ئه‌و مه‌ترسییه گیرا و نه‌ك هه‌ر كوردستان به‌ڵكو ناوچه‌كه و جیهانیش پارێزران. ئێستا پێشمه‌رگه، تاكه هێزه كه جێگه‌ی متمانه‌ی هه‌مووانه و ئاواره‌ی عه‌ره‌ب، توركمان، مه‌سیحی، سابیئه و به‌هائی له عێراق، له‌و شوێنانه ئارام و دڵنیان كه پێشمه‌رگه ئازادی كردوون و بۆ ژیانیش ته‌نیا ڕوو ده‌كه‌نه هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشمه‌رگه ده‌یانپارێزێ و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندان.
كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌نجامه‌كانی بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه و خه‌رجییه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی شه‌ڕی داعش و قورساییی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر و نه‌دانی بودجه و مووچه‌ی پێشمه‌رگه، كه به‌پێی ده‌ستووری عێراق، پێشمه‌رگه به‌شێكه له سستمی به‌رگری عێراق. دواتریش دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بێبه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان له یه‌ده‌گی پاره‌ی عێراق و قه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دۆخێكی قورسی قه‌یراناوی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه و گه‌له‌كه‌شمان به وره‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌وه به‌رگه‌ی ئه‌و بارگرانییه‌ی گرتووه، بێگومان هه‌موو ئه‌مانه ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی ده‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه له‌لایه‌كه‌وه فشار بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی عێراق ئیستیحقاقاقی هه‌رێم له بودجه و مووچه و هاوكاری ئاواره‌كان بدات به هه‌رێم و له‌لایه‌كی تریشه‌وه خۆیان هاوكاری گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن تا ئه‌م قه‌یرانه تێده‌په‌ڕێنێ.
له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا كه گه‌له‌كه‌مان له‌و جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و بارودۆخه زۆر سه‌خته‌دا بوو، ژیانی سیاسی پێویستی به سه‌قامیگیریی ناوخۆیی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر، به توندوتۆڵی بمێنێته‌وه و گه‌له‌كه‌شمان توانا و وره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یران و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌هێزتر بێ، به‌ڵام به داخه‌وه بیركردنه‌وه و ته‌قدیری هه‌ڵه و قۆستنه‌وه‌ی فرسه‌ت بۆ ته‌سفییه‌ی حیسابات به كۆنه‌قین، له رێی زیندووكردنه‌وه‌ی ئیراده‌ی یه‌كترشكاندن و هه‌وڵ بۆ خۆسه‌پاندن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بنه‌ماكانی ته‌وافوقه‌وه كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی بنكه فراوانی له‌سه‌ر بنیاتنرا بوو، بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی شڵه‌ژێنرا. بیانوو به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و شه‌خسی سه‌رۆكی هه‌رێم، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی گیرا، له‌كاتێكدا كه به ڕێزیان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا، هه‌موو هه‌نگاوه پێویسته یاساییه‌كانی جێبه‌جێ كرد، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند كه ناتوانێ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێ. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان، له رێی مه‌یسه‌ربوونی پێویستییه یاساییه‌كانه‌وه، به‌رده‌وامی دا به ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم. پارتیشمان بۆ راگرتنی ئۆقره‌یی هه‌رێم و له‌پێناو پاراستنی یه‌كڕیزیی سیاسی له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا، پێشنیازێكی كراوه‌ی پێشكه‌ش كرد بۆ هه‌مواركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، پاشان ده‌رگای له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له بژارده‌كان كرده‌وه كه گشتپرسی بكرێ یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته یان به‌رده‌وامیدان به حاڵه‌تی هه‌بوو تا بارودۆخ ده‌نگونجێ بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام مه‌خابن سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه ناوخۆییه‌كان بۆ دانبه‌خۆداگرتن و، ڕێنوێنیی هه‌موو ده‌وڵه‌ته دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ ڕێككه‌وتن و پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی و ناوخۆییمان، هه‌وڵی شكاندنی سه‌رۆكێك كه وه‌كوو پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان له به‌ره‌ی شه‌ڕدا بوو، هه‌وڵی خۆسه‌پاندن و شكاندنی ئیراده، پاڵپێوه‌نانی په‌رله‌مان بۆ زیاتر ئاڵۆزكردنی بارودۆخه‌كه له جیاتی چاره‌سه‌ركردنی به‌رده‌وام بوو. له‌وه‌یش زیاتر په‌لاماری باره‌گاكانی پارتیمان له چه‌ندین ده‌ڤه‌ر درا و سووتێنران و هه‌ڤاڵانمان شه‌هید كران. به‌و هۆیه‌شه‌وه پارتیمان ناچار بوو له‌پێناوی رێگه‌گرتن له هه‌رچی زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی پشێوی و نائارامی كه مه‌ترسی نه‌ك هه‌ر بۆ سه‌ر پارتیمان، به‌ڵكو بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌كان و سه‌رمایه‌گوزارانی بیانیش له هه‌رێمدا دروست كرد، ئه‌و ته‌وافوقه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی له شكست پاراست. له‌و ساوه‌یش پارتیمان هه‌ر بڕوای به‌وه هه‌یه كه كێشه‌كان هه‌ر ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن. چاره‌سه‌ری راسته‌قینه و تۆكمه‌یش هه‌ر له رێی گفتوگۆ و دانوستانه‌وه ده‌بێ. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان ئه‌و ویست و ئیراده‌یه به ته‌واوی پیشان بده‌ین و، پێكه‌وه دابنیشین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان و، ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌موو كه‌موكورتییه‌كان و، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی نوێ و پێكهێنانه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم به شێوه‌یه‌ك كه ببێته‌وه جێگه‌ی متمانه و مایه‌ی ئارامی، بۆ هه‌موو گه‌لی كوردستان.
گفتوگۆیه‌كانی نێوان پارتیمان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌م ئاقاره‌دا جێگه‌ی ئومێدن و ئیش بۆئه‌وه‌یش ده‌كه‌ین كه گفتوگۆ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی جددی، به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ده‌ستپێبكاته‌وه. به‌رنامه‌ی سه‌رۆك بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمیش بۆ چاكسازی كه به پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌ستی پێ كردووه ، یارمه‌تیده‌رێكی زۆر گرنگه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه سه‌خته و دانانه‌وه‌ی بنه‌ما ساغڵه‌مه‌كانی گه‌شه‌كردنه‌وه‌ی كوردستان له قۆناغی داهاتوودا. ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان دڵنیاین گه‌له‌كه‌مان و هێزه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی و دڵسۆزان خودان توانا و بڕوان و قه‌یرانه‌كه‌یش تێده‌په‌ڕێت و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان باش ده‌بێته‌وه و، پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكه‌وتنی كوردستان، زۆر باشتر ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌یش ته‌نیا ئومێد و خواست نییه به‌ڵكو پێویستییه‌كی ئیقلیمی و جیهانییه، چونكه كوردستان بۆته پێگه‌یه‌كی زۆر گرنگ و، ڕۆڵێكی زۆر گه‌وره ده‌گێڕێ له پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهاندا.
دووباره سه‌رى ساڵی 2716 ى كوردى و هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێ و بژی گه‌لی كوردستان، كوردستان ئاوه‌دان بێ و هه‌میشه مێرگێكی ئارام و پارێزراو بێ بۆ هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكانی.
هیوادارین ساڵ و نه‌ورۆزی ئاینده له كوردستانێكی ئازاد‌دا بكه‌ینه‌وه و پارچه‌كانی دیكه‌ی نیشتمانه‌كه‌یشمان، له رێی دیالۆگ و به رێكاره دیموكراسییه‌كان و له سایه‌ی ئاشته‌واییدا به مافه ره‌واكانیان بگه‌ن و كۆتایی هه‌موو نه‌هامه‌تی و توندوتیژی و ناخۆشییه‌كان بێت و كوردستانی نیشتمان ببێته نیشتمانی ئارامی و ئاشتی و گه‌شه‌كردن له ناوچه‌كه‌دا.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
20ی ئاداری 2016