"ئەو ئازادییەی لە باشووری كوردستان ھەیە لە رۆژھەڵاتیش بە دەست بھێنرێت"

پارتێكی رۆژھەڵاتی كوردستان لە باشوورەوە پەیام ئاراستەی پارچەكانی دیكە دەكات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0fa712cb-e32c-40b0-9df3-965290d85e44/Newroz%20Zrgwez%20Slemani.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

بەرپرس و پێشمەرگەكانی کومەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی لە گوند زڕگویزی سەر بە پارێزگای سلێمانی یادی جەژنی نەوروزیان کردەوە و پەیامی ئاشتی و ئازادیان نارد بۆ چوار پارچەکەی کوردستان و ئومێد دەخوازن ئەو ئازادییەی لە باشووری كوردستان ھەیە لە رۆژھەڵاتیش بە دەست بھێنرێت.

لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) فاروق بابه‌ میری، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی كومه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران رایگەیاند: "ئەمڕۆ كورد بوەتە ھێمای ئازادی و رزگاری و خاڵی ئومێدی ھەموو جیھان بەرامبەر داعش و ھەموو زوڵم و جەھل و خورافیات، بۆیە شانازی دەكەم كە ئەمڕۆ خەڵكی ئاوات بە كوردبوون دەخوازێت"

كیژان، یەكێكە لە كچە پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، ئەو بە (كوردستان24)ی گوت: "ھیوادارم ئەمساڵ ساڵێكی جیاوازبێت بۆ خەڵك و ئەو ئازادییەی لە باشووری كوردستان ھەیە لە رۆژھەڵاتی كوردستانیش بە دەست بھێنرێت".

یەكێكی دیكە لە كچە پێشمەرگەكانی پیشمه‌ركه‌ی كومه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تكیشانی كوردستانی ئیران بە ناوی لەیلا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی كورد و كەسوكاری شەھیدان دەڵێ: "ھیوادارم لەم ساڵەدا ھەر چوار پارچەی كوردستان ئازادبێت".