زێدان زه‌نگی جه‌نگی بۆ یاری كلاسیكۆ ھه‌ڵگریساند

K24 ـ مه‌درید
دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له سێڤییا، راهێنه‌ری شاهانه باس له یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا له به‌رانبه‌ر بارسێلۆنا ده‌كات و ده‌ڵێت: تیپه‌كه‌م بۆ ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بارسا ئاماده‌یه.
زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌ڵێـت: یاریی كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و جیاواز ده‌بێت له كلاسیكۆیه‌كانی پێشوو، چونكه من پێشه‌وایه‌تی یانه‌ی ڕیال ده‌كه‌م.
ده‌شڵێت: یانه‌كه‌م له ڕووی توانای جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه له ئاماده‌باشیدایه.
یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا له 2ـی مانگی داهاتوو كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه له كات 9:30 له یاریگه‌ی كامپ ن‌و به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ردوو یانه‌یش به‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه بارسا له به‌رانبه‌ر ڤیاریال به 2 گۆڵ یه‌كسان بوو، ریال مه‌دریدیش به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له سێڤییای برده‌وه.
له ئێستایشدا یانه‌ی ریال مه‌درید به جیاوازی 10 خاڵ له یانه‌ی بارسای سه‌رلیستی خوله‌كه دووره.