ناڤاس له كلاسیكۆ هه‌ڕه‌شه له بارسێلۆنا ده‌كات
.jpg)
K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێڤییا ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد و لێدانێكی پیناڵتی گه‌ڕانده، كایلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی كۆسته‌ریكی یانه‌ی ڕیال مه‌درید باسی یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێمه بۆ بردنه‌وه ده‌چینه كه‌ته‌لۆنیا و جگه له سه‌ركه‌وتنیش به هیچ ئه‌نجامێكی دیكه ڕازی نابین."
بڕیاره له 2ـی مانگی داهاتوو له كات 9:30ـی شه‌و له یاریگای كامب نۆ بارسێلۆنا میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌درید بكات، له یاریی چوونیش له سانتیاگۆ، یانه‌ی بارسێلۆنا به چوار گۆڵی بێوه‌ڵام له یانه‌ی ریال مه‌دریدی برده‌وه.
ئێستا بارسا به 76 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه و به جیاوازی 10 خاڵ پێش ریال مه‌دریدی كه‌وتووه كه به 66 خاڵ پله‌ی سییه‌می لالیگای گرتووه.