مانچێسته‌ر سیتی به هه‌ر نرخێك بێت پۆگبای ده‌وێت
.jpg)
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ده‌یه‌وێ له مێركاتۆی هاوینه پۆل پۆگبای یاریزانی یۆڤێنتۆس بباته ریزه‌كانییه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرێبه‌ستێكیان به بڕی100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌و یاریزانه ئاماده كردووه.
پێشتریش مانچسته‌رسیتی هه‌وڵی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی پۆگبا بباته ریزه‌كانییه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسیانی یانه‌ی خانمه پیره‌كه رازی نه‌بوون، ده‌ست له‌و یاریزانه به‌ر بده‌ن.
به‌ڵام ئه‌مجاره له‌سه‌ر داوای پیپ گواردیۆلا، مانستی پێداگری له‌سه‌ر هێنانی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ پۆگبا بكه‌نه گرانترین یاریزانی پرێمه‌رلیگ و بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئه‌و یاریزانه ته‌رخان بكه‌ن.