ئارنۆڵد تووڕه‌ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ئارنۆڵد ئه‌ستێره‌ى هۆليود به هۆى تووڕه‌بوونى له ميانى چاوپێكه‌وتنێكدا، كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى ته‌له‌فزيۆنى ئوستراليى ئه‌نجاميده‌دا، به توڕه‌يى چووه ده‌ره‌وه.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه روويدا، كه پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى “Celebrity Apprentice” ، پرسيارى هه‌ستيارى له باره‌ى ژيانى تايبه‌تى له ئارنۆڵد پرسى.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، پێشكه‌شكاره‌كه پرسيويه‌تى ئايا خيانه‌تى هاوسه‌رى له هاوسه‌رى پێشووى كردووه و ئه‌وه‌ش ئارنۆڵدى تووڕه كردووه و ده‌ستبه‌جێ ستۆديۆى كه‌ناڵه‌كه‌ى به‌جێهێشتووه.
له نوێترين پرۆژه‌شيدا ئارنۆڵد له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه، به‌رنامه‌يه‌كى كێبڕكێ پێشكه‌ش بكات، كه پێشتر دۆناڵد ترامپ، كانديدى كۆمارييه‌كانى ئه‌مريكا پێشكه‌شيده‌كرد.