دواى 88 ساڵ سه‌رۆكى ئه‌مريكا ده‌گاته كوبا

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له دوای 88 ساڵ سه‌ردانی كوبای كرد.
ئۆباما و خێزانه‌كه‌ی، به فڕۆكه‌یه‌كی جۆری Air Force One كه له بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی ئه‌ندریوس به‌ڕێكه‌وت، پاش سێ كاتژمێر گه‌یشته هاڤانای پایته‌ختی كوبا.
ئۆباما، كه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكایه له دواى 88 ساڵ سه‌ردانی كوبای كردبێت، فه‌رشی سووری بۆ راخرا و یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی ئۆباما کە هاڤانایە و ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌مێنێته‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێت.
ئەو باڵیۆزخانە ساڵی رابردوو پاش نزیكه‌ی 50 ساڵ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی دەستی بەکار کردەوە.
بەگوێره‌ى پلانی ئەو سه‌ردانه‌ى سەرۆکی ئەمریکا، ناوبراو و خێزانه‌كه‌ی گه‌شتێك به شاری مێژوویی هاڤانا-شدا ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئۆباما له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كاتێدراڵ، چاوی به قه‌شه جه‌یمی ئۆرتیگا بكه‌وێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌فته‌ی رابردوو له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوبا هاوكار ده‌بێت بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا و گوتی: "زۆر چاوه‌ڕوانی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كه‌م كه پاش نزیكه‌ی 90 ساڵ وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا بێ یاوه‌ری كه‌شتیی جه‌نگی سه‌ردانی كوبا بكه‌م".