زياتر له‌ 600 فه‌ره‌نسايى په‌يوه‌نديان به‌ داعشه‌وه‌ كردووه‌

سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا رايگه‌ياند، زیاتر لە 600 هاووڵاتى فەرەنسايی بوونەتە ئەندامی داعش.

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا رايگه‌ياند، زیاتر لە 600 هاووڵاتى فەرەنسايی بوونەتە ئەندامی داعش.

مانوێل ڤاڵس، لە لێدوانێکدا  گوتى: زیاتر لە 600 فەرەنسايی بوونەتە ئەندامی  داعش و ئێستا لە سووریا و عێراق شەڕ دەکەن، فەرەنسايی زیاتریش هەن کە دەیانەوێت بچنە سووریا و عێراق و ببنە ئەندامی داعش.

سەرەڕای زیادبوونی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر پێگەکانی داعش، کەچی حکومەتی فەرەنسا رايگه‌ياندووه‌، رێژەی پەیوەندیکردنی فەرەنساییەکان بە داعشەوە زیادیکردووە.

ڤاڵس  گوتيشى: ئێستا 2 هه‌زار و 29 هاووڵاتى فەرەنسايی و نا فه‌ره‌نسايى لە فەرەنسادان كە پەیوەندی راستەوخۆیان بە تۆڕە جیهادییەکانەوە هەیە.