عه‌بادى به بۆنه‌ى نه‌ورۆزه‌وه: سه‌ركه‌وتنمان نزيكه

K24 – هه‌ولێر:
حه‌یده‌ری عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له پیرۆزبایی نه‌ورۆزدا رايگه‌ياند، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا نزیكه.
له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ئاراسته‌ى كرد، عه‌بادی پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق به گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی كرد و هیواى خواست هه‌موو رۆژێكی خه‌ڵكی عێراق هه‌ر خۆشی و ئاشتی و ئارامی بن.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق گوتى: به‌م بۆنه‌یه‌وه كه هێزه‌كانمان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا تۆمار ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه، هیوادارم عێراقیه‌كان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌قامگیری و به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات یه‌ك بخه‌ن.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا عه‌بادی هیوا خواست، هه‌موو رۆژێكی عێراق جه‌ژن بن، جه‌ختى له‌سه‌ر نزیكبوونی واده‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا كرده‌وه.