لە مۆسكۆ رووسەكانیش بەشداری لە چالاكییەكانی نەورۆز دەكەن
K24 - مۆسكۆ:
جیاواز له ساڵانی رابردوو، قوتابیان و ره‌وه‌ندی كورد، ئه‌مساڵ له شاری مۆسكۆ به‌جۆش و خرۆشه‌وه جه‌ژنی نه‌ورۆز و له كه‌شێكی سارددا سه‌ری ساڵی نوێی كوردیان له باخچه‌ی زانكۆی هاورێیه‌تی نێوان گه‌لان، به چه‌ند چالاكیه‌ك پیرۆز كرد.
لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) لە بارەی ھەڵكردنی ئاگری نەورۆز و چالاكییەكان مه‌عاز شوشی، قوتابی ماسته‌ر لە مۆسكۆ گوتی: "ھەر چەندە ئاگر كردنەوە لێرە قەدەغەیە، بەڵام ئەو بڕیارەماندا و بۆ یادكردنەوەی ئەو جەژنە نەتەوەییە ئاگری نەورۆزمان ھەڵكرد و بە سروود و گۆرانی ئەو یادەمان پیرۆز كرد".
كورد كۆره‌زا، یەكێكی دیكەیە قوتابیانی كورد لە مۆسكۆ كە بەشدار لە چالاكییەكانی نەورۆز كرد ئەو دەڵێ: "بە بڵێسەی ئاگر جەژنی نەورۆزمان پیرۆز كرد، لەو یادەدا سڵاو دەنێرم بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان و دایكی شەھیدان".
ھەر لە چوارچێوەی چالاكییەكانی یادی نەورۆز، كوردانی رۆژئاوای كوردستان لە مۆسكۆ ئاھەنگكێیان رێكخست و. له‌م چالاكیه‌دا جگه له كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، ژماره‌یه‌ك میوانی رووس ئاماده بوون، وێڕای په‌یامی پیرۆزبایی خۆیان سه‌رسام بوون به جۆش و خرۆشی كوردان له نه‌ورۆزدا.
ساشا ئه‌لیكسانده‌رڤنه، ھاووڵاتیەكی روسە و بە جلی كوردییەوە بەشداری لە چالاكییەكانی جەژنی نەورۆز كرد لە مۆسكو ئەو بە (كوردستان)ی گوت: "من زۆر به شانسم كه ئێستا له‌م جه‌ژنه به‌شدارم، به‌راستی كه‌شێكی زۆر خۆشه و گه‌لی كورد، گه‌لێكی شاد و به‌خته‌وه‌رن".
ساڵانه شاره‌وانی مۆسكۆ بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رز و پیرۆز راده‌گر‌ن، ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی جیاجیا رێك ده‌خات، كوردانی روسیاش یه‌كێكن له‌و نه‌ته‌وانه‌ی كو‌لتور و داب و نه‌ریتی خۆیان پیشانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكە ده‌ده‌ن.