پانۆرامای جەژنی نەورۆز لە شار و شارۆچكەكانی ھەر چوار پارچەی كوردستان

بە مەراسیمی جیاواز و ئاھەنگ گێڕان پێشوازی لە جەژن و نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی كرا
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

ھاووڵاتیانی ئاكرێ بە ھەڵگرتنی مەشخەلی ئاگر بەسەر چیای ئاكرێ سەردەكەون پێشوازی لە ھاتنی نەورۆز دەكەن.

ساڵانە لە قەزای ئاكرێ سەر بە پارێزگای دھۆك، وەك نەریتێك گەنجانی ئەو شارە بە ھەڵگرتنی مەشخەلی ئاگر دەچنە سەری چیایی ئاكرێ پێشوازی لە جەژنی نەورۆز و ھاتنی ساڵی نوێی كوردی دەكەن.

 لە شاری دھۆك بە ھەڵگرتنی گەورەترین ئاڵای كوردستان و ھەڵكردنی ئاگر ئاھەنگ گێڕان پێشوازیان لە جەژنی نەورۆز كرد.

لە مەریوانی رۆژھەڵاتی كوردستان بە گوتنەوەی ئەمڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە ھاتەوە پێشوازیان لە نەورۆز كرد.

لە شارەدێی نێ سەر بە شاری سنە، بە گوتنەوەی سرودی نیشتیمانی ئەی رەقیب و ھەڵكردنی ئاگر پێشوازیان لە ھاتنی جەژنی نەورۆز كرد.

لە شاری بۆكانی رۆژھەڵاتی كوردستان بە ئاھەنگ گێران و ھەڵكردنی ئاگر پێشوازیان لە جەژنی نەورۆزكر.