به ڤیدیۆ.. مێسی په‌نجه‌ی هانده‌رێكی مه‌دریدی ده‌شكێنێت
K24 ـ هه‌ولێر
له یارییه‌كه‌ی نێوان ڤیاریال و بارسێلۆنا كه یارییه‌كه به یه‌كسان به دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كه‌یان كۆتایی هات، له خوله‌كی 14ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، لیۆنێم مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزای تیپی به‌رانبه‌ر لێدانێكی به‌هێز ئاراسته‌ی گۆڵی ڤیاریال ده‌كات، به‌ڵام تۆپه‌كه به خێراییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ستوونی گۆڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌ر په‌نجه‌ی هانده‌رێكی مه‌دریدی ده‌كه‌وێت كه بۆ پاڵپشتیكردنی ڤیاریال له یارییه‌كه ئاماده بوو.