كۆنتی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بۆ بردنه‌وه‌ی یۆرۆی 2016 به‌ربژێر ده‌كات

K24 ـ هه‌ولێر
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه بۆ به ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ساز كرا بوو، ئه‌و راهێنه‌ره ده‌ڵێت: به‌ربژێری سه‌ره‌كی بۆ بردنه‌وه‌ی یۆرۆی 2016 هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه.
هه‌روه‌ها له باره‌ی یانه‌ی چێڵسییه‌وه هیچ قسه‌یه‌كی نه‌دركاند و رایگه‌یان هێشتا چوار مانگی له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا ماوه و رەتیکردەوە گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزییە واژوو کردبێت
كۆنتی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌فته‌ی داهاتوو دوو یاریمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئه‌ڵمانییه هه‌یه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش به‌ربژێرن بۆ به‌ده‌ست هێنانی یۆرۆی ئه‌مساڵ، به‌ڵام من پێموایه ئیسپانیا ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌یه كه ده‌بێت به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
كۆنتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه ئه‌و ئێستا هیچ گرینگییه‌ك به ئینگلته‌را ناداتا و ده‌ڵێت: من ئێستا به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری ئیتاڵیام ئه‌وه‌ش بۆ من ئه‌زموونێكی زۆر باشه، هه‌میشه ئیره‌ییم به‌و كه‌سانه ده‌برد كه راهێنه‌ری ئیتاڵیا بوون، من ئێستا راهێنه‌ری ئیتاڵیام و ده‌بێ هه‌موو هێزی خۆم به‌كار بهێنم، نه‌ك بیر له هیچ یانه و خولێك بكه‌مه‌وه.
كۆنتی گوتیشی: ناتوانم به شه‌فافانه قسه بكه‌م ئه‌وه‌ی ده‌بێته شوێنی داهاتووم كارێكی گه‌وره‌یه، نامه‌وێ هیچ بڵێم له‌و باره‌یه‌وه ئیشكردن له ئیتاڵیا و ئینگلته‌را ته‌نانه‌ت له ئیسپانیاش له ئارادایه، ده‌بێت تا دوای یۆرۆ چاوه‌ڕێ بین.