رونكردنەوەیەك لە نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە لە یەكێتی ئەورووپا

K24 - ھەولێر:
نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەورووپا رایگەیاند، بارەگای نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە بڕۆكسل لە بواری ئاسایی دایە و نەكراوەتە ئامانج.
لە رونكردنەوەیەكدا دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەورووپا لە بڕۆكسل رایگەیاند: "هەموو لایەك ئاگادار دەکەینەوە کە دوای تەقینەوەکانی شاری برۆکسێل ستاف و بارەگای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کورستان لە بواری ئاسایی دایەو نەبونەتە ئامانجی تیرۆریستان".
رونكردنەوەكەی نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەورووپا، لە كاتێكدایە ئەمڕۆ زنجیرەیەك تەقینەوە بڕۆكسلی پایتەختی بەلجیكایان ھەژاند، بەو ھۆیەوە زیاتر لە 20 كەس كوژران و زیاتر لە 30 كەسی دیكەش بریندار بوون.