زڵ‌اتان له هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دوور خرایه‌وه
.jpg)
K24 ـ هه‌ولێر
ئێریك هامرین، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سوێد له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، كه به‌رامبه‌ر توركیا یاریی به ئیبرا ناكات، چونكه ده‌یه‌وێت ئه‌و هێرشبه‌ره سویدییه بۆ هاوینی داهاتوو بۆ به‌شداریكردن له یۆرۆی ٢٠١٦ ته‌واو ئاماده بێت.
هامرین رایگه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانم كاتی یاریكردنی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كه‌م بكه‌مه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌م نییه، ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌م ماندو نه‌بێت و پێم راگه‌یاند كه بۆ یاریی به‌رامبه‌ر توركیا یاریی پێ ناكه‌م و ئه‌ویش رازی بوو، به‌ڵام رۆژی ٢٩ـی ئه‌م مانگه له به‌رامبه‌ر چیك یاریی ده‌كات.
هه‌روه‌ها هامرین ره‌تیكرده‌وه یاریی نه‌كردنی زلاتان له به‌رامبه‌ر توركیا په‌یوه‌ندیی به دۆخی ئه‌منییه‌وه هه‌بێت، كه وا بڕیاره یارییه‌كه له ئه‌نتاڵیا به‌ڕێوه بچێت و دۆخی ئه‌منی توركیاش شله‌ژاوه.