دیشامپ درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌م یاریزانه قه‌ده‌غه كردووه

K24 ـ هه‌ولێر
دیدیێ دیشامپ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ره‌تیده‌كاته‌وه فڕانك ریبێری دووباره درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بپۆشێته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو ریبێری ویستی خۆی بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دووپاتكردبووه‌وه، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی ٢٠١٤ وازی له یاریی نێوده‌وله‌تی هێناوه، به‌ڵام دیشامپ له لێدوانێكی بۆ گۆڤاری كیكه‌ر، ره‌تیكرده‌وه له ئێستادا هیچ شتێكی وا له ئارادابێت و رایگه‌یاند 'دڵخۆشم ریبێری پێده‌كه‌نێت، به‌ڵام دوو یان سێ یاریی به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین ته‌واو ئاماده‌یه.
ریبێری دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانی به‌شداریی مۆندیالی ٢٠١٤ بكات، به‌یه‌كجاری وازی له یاریی نێوده‌وله‌تی هێنا، كه‌چی هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی دووباره درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بپۆشێته‌وه، به‌نیازه له‌گه‌ڵ دیشامپ گفتوگۆ بكات.