به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كان راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا ئه‌نجام نه‌درا
.jpg)
K24 ـ بڕۆكسێل
بەهۆی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی برۆکسل، راهێنانەکانی هەڵبژاردەی به‌لژیكا ئەنجام نەدران.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی به‌لژیكا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی رایگەیاندووە، لەبەر ئەوەی هەموومان بیرمان لای قوربانییەکانە، بڕیارمان دا راهێنانەکانی ئەمڕۆ ئەنجام نەدەین.
وابڕیار بوو هەڵبژاردەی به‌لژیكا ئەمڕۆ یەکەم یەکەی مەشقی خۆی بۆ یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی پۆرتوگال ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی ئەو 3 تەقینەوەیەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە برۆکسل روویان دا، راهێنانەکان دواخران و لەوانەیە یارییە دۆستانەکەی نێوان به‌لژیكا و پۆرتوگالیش دوابخرێت، کە وابڕیارە رۆژی ٢٩ـی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.