به وێنه و ڤيديۆ.. نوێترين زانيارى له باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى برۆكسله‌وه

K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى به‌لجيكا بڵاويانكرده‌وه، له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى برۆكسل 13 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه و 35 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
ته‌قينه‌وه‌ى يه‌كه‌م و دووه‌م له فڕۆكه‌خانه‌ى برۆكسل روويداوه.
ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌يه كه‌سێكى خۆكوژ كه پێشتر به عه‌ره‌بيى قسه‌يكردووه كرده‌وه خۆكوژييه‌كه‌ى ئه‌نجامدابێت.
دواى كه‌متر له كاتژمێرێك ته‌قينه‌وه‌ى سێيه‌م له وێستگه‌يه‌كى ميترۆ له نزيك باره‌گاى دامه‌زراوه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا روويدا و به هۆيه‌وه هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا و 15ى ديكه بريندار بوون.
له ئه‌نجامى ئه‌و ته‌قينه‌وانه‌دا ره‌وشى ئه‌منى برۆكسل شڵه‌ژاوى به خۆيه‌وه بينى.
حكومه‌تى به‌لجيكا به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ره‌وشه‌كه به په‌له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سازكرد.
ناوه‌ندى ئه‌وروپا بۆ سه‌لامه‌تى گه‌شته ئاسمانييه‌كان بڕياريدا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى بۆ برۆكسل رابگرێت.
له پاريس و فرانكفۆرت و ئه‌مستردام و چه‌ندين پايته‌ختى ئه‌وروپاى بارى له ناكاوى راگه‌يه‌ندراوه و رێوشوێنى ئه‌منى فڕۆكه‌خانه‌كان توندكراوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌لجيكا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى ميترۆ و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆكه‌وانيان بۆ برۆكسل راگرتووه.
حكومه‌تى برۆكسل بڕياريدا سوپا و هێزه ئه‌منييه‌كان له ناو شاره‌كاندا بڵاوه پێ بكات.
ده‌سه‌ڵاتداران له رێگه‌ى ميدياوه داوا له هاووڵاتيان ده‌كه‌ن، له ماڵه‌كانيان بمێننه‌وه و نه‌يه‌نه ده‌ره‌وه.
راديۆى به‌لجيكا "RTBF" بڵاويكرده‌وه، له سه‌رجه‌م ناوه‌نده گشتييه‌كان هاووڵاتيان ره‌وانه‌ى ماڵه‌كانيان كراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسۆ ئۆلاند، داواى له به‌رپرسانى يه‌كێتى ئه‌وروپا كرد، به په‌له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى يه‌كێتييه‌كه له پاريس ساز بكه‌ن.











