دوو تەقینەوە لە برۆكسل روویاندا

كوژراو و بریندار ھەن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/06ed7d48-220e-4fd2-8d3d-f56613ea8e56/taqinaway%20mosko.ism/manifest

دوو تەقینەوە لە برۆكسل روویاندا

K24 - ھەولێر:

كەمێك پێش ئێستا دوو تەقینەوە لە فڕۆكەخانەی برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا روویاندا و بەو ھۆیەوە ژمارەیەك كەس بوونە قوربانی.

بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی بەلجیكا كەمێك پێش ئێستا دوو تەقینەوە لە فڕۆكەخانەی برۆكسل روویاندا و بەو ھۆیەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكە وەستێنرا.

میدیاكانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند: "تەقینەوەی یەكەم لە ھۆڵی دەرچوون لە فڕۆكەخانەكە و دووەمیان لە فڕگەی فڕۆكەخانەكە روویدا، ئێستا سەرجەم رێگاكانی گەیشتن بە فڕۆكەخانەی برۆكسل داخراون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی ھەردوو تەقینەوەكەی فڕۆكەخانەی برۆكسل 11 گیانیان لە دەستداوە و 25كەسی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی بەلجیكا ئەوەیان خستوەتەڕوو، بەر لە روودانی تەقینەوە تەنگی تەقە بیستراوە و كەسێك بە عەرەبی ھاواری كردووە، ئێستا ھێزێكی زۆری پۆلیس و سەرباز فڕۆكەخانەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/de30c32c-d130-45d2-824d-f7fcd2230bd1/taqinaway%20broksil2.ism/manifest