ئاتلێتیكۆ بۆ یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا 3 باشترین یاریزانی له‌ده‌ستداوه
.jpg)
K24 ـ مه‌درید
له‌وانه‌یه یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی به‌بێ 3 له باشترین یاریزانه‌كانی له چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی یانه‌ی بارسێلۆنا ببێته‌وه.
یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووه، خۆسیێ خیمینێز له رانی پێكانی هه‌یه و له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو بۆ سێ هه‌فته له یاریكردن داببڕێت، به‌مه‌ش زه‌حمه‌ته بتوانێت ئه‌و به‌رگریكاره ئۆرۆگواییه رۆژی ٥ـی مانگی داهاتوو له قۆناخی چاره‌گی كۆتایی له به‌رامبه‌ر بارسا یاریی بكات.
جگه له خێمینێز، زه‌حمه‌ته دیێگۆ گۆدینیش به‌رامبه‌ر بارسا له‌و یارییه چاره‌نووسسازه یاریی بكات، چونكه ئه‌و به‌رگریكاره ئۆرۆگواییه‌ش له یاریی رابردووی رۆخی بلانكۆس له به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ خیخۆن تووشی پێكان بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ساڤیچیش پێكانی هه‌یه، به‌مه‌ش له‌وانه‌یه دیێگۆ سیمیۆنی به‌رامبه‌ر بلاوگرانا تووشی كێشه بێت.