سوپاى به‌لجيكا ئۆتۆمبێلێكى ته‌قانده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى به‌لجيكا ئۆتۆمبێلى گومانلێكراوێكى له باشوورى برۆكسل ته‌قانده‌وه.
كاردانه‌وه‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى برۆكسل به‌رده‌وامن و له نوێترين زانيارييدا پۆليسى به‌لجيكا له رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه ئاشكرايكرد، تيمى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆمبى سه‌ر به سووپاى به‌لجيكا، له ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى ئيكسڵى باشوورى برۆكسل، ئۆتۆمبێلێكيان ته‌قاندووه‌ته‌وه، كه گومانده‌كرا، بۆ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆريستى بۆمبڕێژكرابێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، پۆليس ده‌ستيكردووه به ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنين بۆ ده‌ستگيركردن و ئاشكراكردنى كه‌سانى په‌يوه‌نديدار به ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى برۆكسله‌وه.
سه‌رله‌به‌يانى ئه‌مڕۆ دوو تەقینەوە لە باڵەخانەی تێرمناڵ و فڕگەی فڕۆکەخانەی زاڤنتام لە برۆکسل روویاندا و پاشانیش تەقینەوەیەک لە وێستگەی میترۆی مالبێک لەنزیک باڵەخانەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا روویدا.
بەگوێرەی میدیاکانی بەلجیکا، سەرجەم گەشتەکانی نێو فڕۆکەخانەی برۆکسل وەستاون و لەگەڵ رێگاکانیش بۆ گەیشتن بە فڕۆکەخانەی زاڤنتام داخراون.
ھەروەھا زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن یەکێک لە تەقینەوەکانی ناو فڕۆکەخانەکە لەنزیک دیسکی ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا روویداوە.
وەزارەتی ناوخۆی بەلجیکی باری نائاسایی لەتەواوی برۆکسل راگەیاند و ئاشکراشیکرد کە سەرجەم ھێرشەکانی برۆکسل ھێرشی خۆکوژی بوون.
دوابەدوای زنجیرە تەقینەوەکانی برۆکسل، دەسەڵاتدارانی بەلجیکا تەواوی ھاتووچۆیان بۆ ناو برۆكسل قه‌ده‌غه‌كرد.
ته‌قينه‌وه‌كان دواى ئه‌وه هاتن، كه رۆژى 18ى ئه‌م مانگه ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌لجيكا سه‌لاح عه‌بدولسه‌مه‌د، تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى ته‌قينه‌وه‌كانى پاريسيان ده‌ستگيركرد.
هاوكات، دوێنێش، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له وتارێكدا ره‌خنه‌ى توندى له به‌لجيكا گرت، به هۆى ئه‌وه‌ى شاره‌وانى برۆكسل رێگه‌ى دابوو، لايه‌نگرانى پارتى كرێكارانى كوردستان چادێرێك هه‌ڵبده‌ن و ئه‌و وڵاته‌ى به هاوكاريكردنى تيرۆر تۆمه‌تبار كرد، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا باڵيۆزى به‌لجيكاى له ئه‌نقه‌ره بانگ‌كرد و نامه‌يه‌كى ناڕه‌زايه‌تى پێدا.
ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى برۆكسل ئه‌وروپايان برده قۆناغێكى نوێوه و له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆيى چه‌ندين كاردانه‌وه‌يان به‌دواى خۆيان‌دا هێناوه.