به ڤيديۆ.. ميسى بووه هۆى شكانى ده‌ستى ژنه هانده‌رێك

K24 – هه‌ولێر:
لونێل ميسى، ئه‌ستێره‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئيسپانى بووه هۆى شكانى ده‌ستى ژنه هانده‌رێكى مه‌دريدى، كه هانده‌رى تيپى ڤيارياڵ بوو، كه له قۆناغى 30 لاليگادا به ئه‌نجامى (2-2) يارييه‌كه كۆتايپێهات.
ميسى كه به باش‌ترين ياريزانى جيهان هه‌ژمار ده‌كرێت، له خوله‌كى 18ى ياريه‌كه‌دا، تۆپێكى ئاراسته‌ى گۆڵى يانه‌ى ڤيارياڵ كرد، به‌ڵام تۆپه‌كه به‌ر ده‌ستى ژنه هانده‌رێك كه‌وت و به‌و هۆيه‌وه ده‌ستى شكا.
ياريه‌كه رۆژى 20ى ئازار/ مارس له يارێگاى ماده‌ريگاڵ به‌ڕێوه‌چوو.
دواى به‌ركه‌وتنى تۆپه‌كه، ئه‌و ژنه هانده‌ره ناچار بوو، ياريگا به‌جێبهێڵێت.
رۆژنامه‌ى له‌فيگارۆى فه‌ره‌نسى له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: ئه‌و ژنه هانده‌ره ناوى راكيل بووه و لايه‌نگرى يانه‌ى رياڵ مه‌دريد و ئه‌ستێره‌ى پورتوگالى كريستيانۆ رۆناڵدۆ بووه.